نوچەنێت–ئاسۆشیتێدپرێس
کۆمەڵێک چەکداری نەناسراو لە سودانی باشور دەستدرێژییان کردۆتە سەر ١٢٥ ژن.
رێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور، لە راپۆرتێکی خۆیدا دەڵێت: بە هۆی توندوتیژییەکانی ١٠ رۆژی رابردوو لە شاری بەنیتو، هەڵکەوتوو لە باکور سودانی باشور، کۆمەڵێک چەکداری نەناسراو دەستدرێژییان کردۆتە سەر ١٢٥ ژن و کچ.
ئاژانسی هەواڵی ئاسۆشیتێدپرێس، رۆژی شەممە ١ی دیسەمبەر رایگەیاند: سودانی باشور، کە لە ساڵانی رابردوودا لە گەڵ شەڕی ناوخۆ بەرەوڕوو بۆتەوە، رێژەیەکی بەرزی لە دیاردەی توندوتیژی و دەستدرێژی سێکسی بە خۆوە بینیوە.
رێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور، سەبارەت بەم روودوانە رایگەیاندووە، ژمارەیەک لە قوربانیانی دەستدرێژی سێکسی کچانی تەمەن ١٠ ساڵ و ژمارەیەکی دیکەش سەرەوەی ٦٥ ساڵ تەمەنیان هەبووە.
رێكخراوی پزیشكانی بێ سنوور هەروەها دەڵێت “تەنانەت لەم هێرشانە ژمارەیەک ژنی دووگیان بوونەتە قوربانی”.
لە لایەکی دیکەوە، رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی (ئەمنستی ئینتەرناشناڵ)، لە دوایین راپۆرتی خۆیدا سوپای سودانی باشور و هاوپەیمانانی بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگی و هێڕشی بێ بەزەییانە بۆ سەر خەڵکی مەدەنی ناوچەکانی باکوری ئەم وڵاتە تۆمەتبار کردووە.