ئێران بە تۆمەتی دەستوەرادن لە عێراق سزا دەدرێ

0

نوچەنێت–فارس

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، رەشنووسی بڕیارێکی پەسەندکرد، کە بەو پێیە ئێران بە تۆمەتی تێکدانی باری ئەمنی عێراق و دەستوەردانەکانی لە کاروباری ناوخۆی ئەم وڵاتە، سزا دەدرێت.

ئەم گەڵاڵەیە، کە لە ژێر ناوی رێگری لە نائارام کردنی عێراق بە هۆی ئێرانەوە هاتووە، خوازیاری سزادانی ئەو بەرپرس و لایەنە ئێرانیانەیە، کە هەڕەشەن بۆ سەر ئارامی و ئاشتی لە عێراق.

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، سێشەممەی رابردوو، ئەم گەڵاڵەیەی پەسەند کردووە.

ئادام کیزینجر، ئامادەکاری سەرەکی ئەم گەڵاڵەیە دەڵێت: لە دوای کەوتنی رژێمی بەعس، ئێران هەوڵی پەرەپێدان بە کاریگەری و نفوزی خۆی لە عێراق داوە و رێگەر بووە لە بەردەم هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ چەسپاندنی ئارامی و سەقامگیری لەم وڵاتە.

ئەم پەسەندکراوەی ئەنجومەنی نوێنەران هێشتا باری یاسایی بە خۆوە نەگرتووە، بۆ ئەوەی ببێتە یاسا، دەبێ ئەنجومەنی سینا پەسەندی بکات، دواجار لە لایەن سەرۆکی ئەمریکاوە واژۆی کۆتایی لە سەر دەکرێت. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com