نوچەنێت–ئانادۆڵ
سەرۆکانی روسیا و تورکیا، ئەمڕۆ (شەممە ١ی دیسەمبەر)، لە ئەرجەنتین کۆبوونەوە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، ئەمڕۆ لە گەڵ ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی روسیا کۆبووەوە.
دیداری نێوان پوتین و ئەردۆغان، لە میانی دانیشتنی جی ٢٠ و لە پشت دەرگا داخراوەکان ئەنجام درا.
دوو لایەن لەم دیدارەدا سەبارەت بە دوایین گۆڕانکاریەکانی سوریا و پەیوەندیەکانی دوو وڵات گفتوگۆیان کرد.
پوتین و ئەردۆغآن، هەروەها جەختیان لە سەر چارەسەری قەیرانی سوریا کردۆتەوە.