نوچەنێت–ئیرنا
نووسینگەی نوێنەرایەتی هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە نامەیەکدا، کە ئاراستەی ئەنجومەنی ئاسایش و سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکانی کردووە، رەخنەی توندی لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا گرتووە.
ئەم نامەیە، کە لە لایەن جێگری نووسینگەی هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان واژۆ کراوە، لە سەر پێگەی هەواڵی ئەم نووسینگەیە واژۆ کراوە.
لە نامەکەدا ئاماژە بە لێدوانێکی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کراوە، کە لە بەشێکدا گوتوویەتی: رابەری ئێران دەبێ بڕیار بدات، کە ئایا دەیانهەوێ خەڵکەکەیان نانیان بۆ خواردن هەبێت یان نا؟ رێىەری ئێران دەبێ بڕیار بدات، کە سامانی ئێران تەرخان دەکات بۆ سەردانەکانی قاسم سولەیمانی یان نا؟
جێگری نووسینگەی نوێنەرایەتی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان ئەم لێدوانەی مایک پەمپیۆی بە برسی کردنی خەڵکی ئێران شوبهاندووە و دەشڵێت، واشنتۆن هەڕەشەی برسی کردنی خەڵکی ئێڕان دەکات.
ئەمریکا جەخت لە سەر لایەنی زۆری گوشار بۆ سەر ئێڕان دەکات و پێی وایە، کە بەم رێگەوە ئێڕان ناچار دەکات بەرامبەر بە داواکانی چۆک دابدات.