نوچەنێت–ئاژانسەکان
سەرۆکی روسیا داوا لە وڵاتانی جیهان دەکات، کە هەنگاوی پێویست بۆ بەردەوام بوونی رێککەوتنی ئەتۆمی لە گەڵ ئێران بنێن.
ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی روسیا دەڵێت: بەمەبەستی رێگرتن لە سەرهەڵدانی تەنگژە و قەیرانی زیاتر لە پەیوەندی لە گەڵ رێککەوتنی ئەتۆمی ئێڕان، وڵاتانی جیهان پێویستە هەوڵی بەردەوام بوون و هێشتنەوەی ئەم رێککەوتنە بدەن.
دوای ئەوەی، کە دۆنالد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بڕیاری کشانەوەی وڵاتەکەی لە رێککەوتنی ئەتۆمی دەرکرد، سەرجەم گەمارۆکانی پێشووی، کە بە هۆی ئەم رێککەوتنە هەڵپەساردبوو، بە سەر ئێراندا سەپاندنەوە.