وڵاتێک تیمی تیرۆر رەوانەی عێراق دەکات

0

نوچەنێت

رۆژنامەیەکی بەریتانی لە راپۆرتێکدا ئاشکرای دەکات، کە کۆماری ئیسلامی ئێران چەندین تیمی تیرۆرکردنی رەوانەی عێراق کردووە.

بەپێی راپۆرتێکی “دەیلی تەلیگراف”ی بەریتانی، ئێران چەندین تیمی تیرۆرکردنی رەوانەی عێراق کردووە، بەمەبەستی تیرۆرکردنی ئەو بەرپرس و کەسایەتییە عێراقییانەیە، کە دژایەتی هەژموونی ئێران لە وڵاتەکەیاندا دەکەن.

بەگوێرەی دەیلی تەلیگراف، کە لە زاری سەرچاوەکانییەوە باسی کردووە، تیمەکان بە فەرمانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێران، دەجوڵێنەوە و دیارترین تیرۆری ئەو تیمانەش، تیرۆرکردنی “عادل شاکر تەمیمی” بوو لە مانگی ئەیلوولی رابردوو، کە نزیکترین کەسی حەیدەر عەبادیی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق بوو و دژایەتی هەژموونی ئێرانی لە عێراق دەکرد.

رۆژنامەکە ئاماژەی بە ناوی کەسایەتییەکی دیکەی تیرۆرکراو کردووە، کە “شەوقی حەدادە” و کەسێکی نزیکی موقتەدا سەدری رێبەری رەوتی سەدر بوو. شەوقی حەداد، ئێرانی بە ساختەکاری بۆ بەرژەوەندیی ئەو لایەنە عێراقییانەی بە فەرمانی تاران دەجوڵێنەوە و دەستوەردان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، کە لە مانگی پێنج ـی ئەمساڵ ئەنجام درا، تۆمەتبار کرد.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com