نوچەنێت
سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا، جۆرج ئێچ. دەبلیوو. بوش، لە تەمەنی ٩٤ ساڵیدا کۆچی دواییکرد، کە لەماوەی ساڵانی نێوان ١٩٨٩ تاوەکو ١٩٩٣ سەرۆکی ئەمریکا بووە.
جۆرج ئێچ. دەبلیوو. بوش، باوکی سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا، جۆرج دەبلیو بوشە، کە لەماوەی نێوان ساڵانی ٢٠٠١ تاوەکو ٢٠٠٩ سەرۆکی ئەمریکا بوو.
بوشی باوک، سەرۆکایەتی ئەمریکای لە دوا قۆناغی شەڕی سارد کرد، دواتریش لە ساڵی ١٩٩١ هاوپەیمانێتییەکی نێودەوڵەتی لە ٣٢ وڵات بۆ شەڕی کەنداوی یەکەم، بۆ دەرکردنی سوپای عێراق لە کوەیت پێکهێنا.
هەواڵی کۆچی دوایی بوشی باوک لەلایەن بوشی کوڕەوە بڵاوکرایەوە، کە بە ناوی خۆی و خانەوادەی بووش هەواڵەکەی بە جیهان راگەیاند.
هەروەها باربارا بوش، هاوژینی بوشی باوک، پێشتر لە ١٧ی نیسانی ئەمساڵدا لە تەمەنی ٩٣ ساڵیدا کۆچی دواییکرد.