بە دەیان هەزار کەس ئاوارە بوون

0

نوچەنێت–النشرە

سەرچاوە روسیەکان باس لە دەرچووونی هەزاران ئاوارەی سوری لە ناوچەکانی ئیدلیب دەکەن و دەشڵێن ئەم ئاوارانەی ئیدلیبیان بەرەو ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی رژێمی بەشار ئەسەد بەجێهێشتووە.

سێرگی بابوف، گوتەبێژی ناوەندی ئاشتی لە سوریا رایگەیاند: زیاتر لە ٣٠ هەزار ئاوارەی سوری ناوچەی ئیدلیبیان بەرەو ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی سوپای بەشار ئەسەد بەجێهێشتووە.

بە گوێڕەی لێدوانی گوتەبێژی ناوەندی ئاشتی روسیا لە سوریا، ئەم ناوەندە خۆراک و جلوبەرگی گەرم بۆ ئاوارەکان دابین دەکات و لە رووی تەندروستیشەوە بنکەی تایبەتیان بۆ تەرخان کراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com