گەمارۆکانی ئێران تا ئەم کاتە بەردەوام دەبێت

0

نوچەنێت–یۆرۆ نیوز

برایان هوک، بەرپرسی کاروباری ئێڕان لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، گەمارۆ و گوشارەکانی سەر ئێڕان تا داڕمانی ئابوری ئەم وڵاتە بەردەوام دەبێت.

برایان هوک بە ئاماژەدان بە هەوڵەکانی نیکی هێلێ، باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ خستنەڕووی بەرنامەی موشەکی ئێڕان، دەڵێت: مەترسی بەرنامەی موشەکی ئێڕان تا دێ زیاتر دەبێت.

بە گوتەی برایان هوک، دەستوەردانی سەربازی ئێران لە ناوچەکە رووی لە زیاد بوونە و ئەم وڵاتە بەشێوەی رابردوودا و بە پێچەوانەی بڕیارەکانی ئەنجونی ئاسایش، چەک و تەقەمەنی رەوانەی وڵاتانی دیکەی جیهان دەکات.

بەرپرسی دۆسیەی ئێڕان لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەشڵێت “پشتیوانی موشەکی ئێران لە حووسییەکانی یەمەن، تاڵیبان لە ئەفغانستان، حزبوڵڵا لە لوبنان و رژێمی بەشار ئەسەد وای کردووە، کە ئەم وڵاتانە رووی ئارامی و ئاشتی بە خۆوە نەبینن.

برایان هوک بە ئاماژەدان بە هەڕەشەکانی ئێران بۆ داخستنی گەرووی هۆرمۆز جەخت دەکاتەوە، ئەمریکا رێگە بە داخستنی ئەم ریڕەوە نادات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com