دیداری نێوان ترەمپ و پوتین بەم هۆکارە هەڵوەشایەوە

0

نوچەنێت–ئاژانسەکان

سەرۆکی ئەمریکا، بە بڕیارێک دیداری خۆی لە گەڵ هاوتا روسیەکەی هەڵوەشاندەوە.

دیداری نێوان دۆناڵد ترەمپ و ڤلادیمیر پوتین، کە بڕیار بوو لە میانەی کۆبوونەوەی جی ٢٠ لە ئەرجەنتین ئەنجام بدرێت، بە بڕیارێکی دۆناڵد ترەمپ هەڵوەشایەوە.

سەرۆکی ئەمریکا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ٣٠ نۆڤەمبەر، لە تویتێکدا رایگەیاند: بڕیاری داوە بەرنامەی دیداری خۆی لە گەڵ سەرۆکی روسیا هەڵبوەشێنێتەوە.

ترەمپ لەم بارەوە نووسیویەتی: دوای ئەوەی، کە راپۆرتی پەیوەست بە رووداوەکانی گەرووی کریچی خوێندۆتەوە، ئەم بڕیاری داوە.

گەرووی کریچ، کە دەریای رەش و دەریای ئازۆف پێکەوە گرێ دەدات، شوێنی بەریەککەوتنی کەشتییە شەڕکەرەکانی روسیا و ئۆکرانیا بووە لە چەند رۆژی رابردوودا.

ئەم بڕیارەی ترەمپ لە کاتێکدایە، کە رۆژی رابردوو کۆشكی سپی رایگەیاند، ئامادەکاری تەواو بۆ ئەنجامدانی ئەم دیدارەی نێوان ترەمپ و پوتین کراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com