نوچەنێت–میدڵ ئیست ئای
سەرۆکی فەرەنسا دەڵێت، بە نیازە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی جی ٢٠ لە گەڵ شازادەی جێنشینی سعودیە دیدار و گفتوگۆ بکات.
ئیمانۆئێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا دەڵێت: لە میانی کۆبوونەوەی سەرانی جی ٢٠، لە گەڵ محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشێنی سعودیە کۆدەبێتەوە.
لە دوای رووداوی کوژراوی جەماڵ جاشقچی، ئەمە بە یەکەم دیداری نێوان بن سەلمان و بەرپرسێکی باڵای وڵاتانی رۆژئاوایی هەژمار دەکرێت.
ماکرۆن لەم بارەوە دەڵێت، بەردەوام سەبارەت بە سعودیە هەڵوێستی روونم هەبووە و لە میانی کۆبوونەوەی جی ٢٠، هەوڵ دەدەم لە گەڵ جێگری یەکەمی شای سعودیە دیدارێک ئەنجام بدەم.
کۆبوونەوەی گروپی ٢٠، ئەمڕۆ هەینی ٣ی نۆڤەمبەر، لە بۆینس ئایرس، پایتەختی ئەرجەنتین دەستپێدەکات و ئامادەبوونی بن سلەمان لەم کۆبوونەوە، بابەتێکی سەرنجراکێش هەژمار دەکرێت.