ئیسرائیل چەند ئامانجێکی لە سوریا بۆردوومانکرد

0

نوچەنێت: ئاژانسەکان

شەوی رابردوو سوپای ئیسرائیل چەند ئامانجێکی لە سوریا بۆردوومانکردوون و بەرپرسێکی سوریاش دەڵێت، سوپای وڵاتەکەی وەڵامی هێرشەکەی داوەتەوە. 

میدیای روسیا لەسەر زاری بەرپرسێکی سوریاوە بڵاویکردەوە، هێزی بەرگری ئاسمانی سوریا فڕۆکەیەکی جەنگی و چوار موشەکی ئیسرائیلی خستوونەتە خوارەوە. 

ئەو بەرپرسە سورییە گوتی، موشەکەکان شارۆچکەی کیسوەیان لە باشووری دیمەشق کردوونەتە ئامانج، بەڵام پێش ئەوەی لە ئامانجەکان بدەن لەلایەن هێزی بەرگری ئاسمانی وڵاتەوە خراونەتە خوارەوە. 

دوو بەرپرسی هەواڵگری وڵاتانی ناوچەکەش رایانگەیاند، ئەو ناوچەیەی سوپای ئیسرائیل ویستوویەتی بۆردوومانی بکات دامەزراوەی هەستیاری حزبوڵڵای لوبنانی تێدایە. 

هێزی بەرگری ئیسرائیلیش راگەیێندراوێکی دەربارەی رووداوەکە بڵاوکردەوە و لە بەشێکیدا ئەو هەواڵانە بەناڕاست ناودەبات، کە گوایە، فڕۆکەیەکی جەنگی وڵاتەکەی لە سوریادا خراوەتە خوارەوە. 

لە ماوەی رابردوودا، هێزی ئاسمانی ئیسرائیل چەندینجار ئامانجەکانی ئێران و حیزبوڵڵای لە ناوخۆی سووریادا بۆردوومانکردوون. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com