نوچەنێت–بی بی سی
هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی جۆرجیا بە قازانجی سالومە زورابشویلی، بە رەچەڵەک فەرەنسی و یەکێک لە دیپلۆماتکارانی پێشووی ئەم وڵاتە کۆتایی هات.
بە پێێ ئەنجامی کۆتایی دەنگەکان، خاتوو سالومە زورابشولی، دیپلۆماتکاری پێشووی فەرەنسی ٥٩%ی دەنگەکانی بۆ خۆی تەرخان کردووە و وەک کاندیدی براوەی ئەم هەڵبژاردنانە و وەک یەکەمی سەرۆککۆماری ژنی جۆرجیا، بوو بە براوە.
سەرباری ئەوەی، کە رۆڵی سەرۆککۆماری جۆرجیا تا رادەیەکی زۆر تەشریفاتییە، بەو حاڵەشەوە بۆ یەکەم جار ژنێک دەبێتە سەرۆککۆماری ئەم وڵاتە.
زورابشویلی ساڵئ ٢٠٠٣ باڵیۆزی فەرەنسە لە تفلیس بوو، دواتر دەستی لە کار کێشایەوە و بوو بە وەزیری دەرەوەی جۆرجیا.
سەردەمی بەرپرسیارەتی ناوبراو هاوکات بوو لە گەڵ شەڕی جۆرجیا و روسیا. زورابشویلی یەکێكە لەو کەسانەی، کە هەوڵی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکانی ئەم دوو وڵاتە دەدات.
ئەەم دوایین جارە، کە سەرۆککۆماری جۆرجیا، بە رێگەی دەنگی خەڵک هەڵدەبژێردرێ. دوای ئەوەی، کە دەستوری نوێێ ئەم وڵاتە بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە، سەرۆککۆمار لە لایەن پەرلەمانەوە دیاری دەکرێت.