نوچەنێت–رۆیتەرز
کۆشكی کرملین رۆژ و کاتژمێری دیداری نێوان سەرۆکانی روسیا و ئەمریکا ئاشكرا دەکات.
کۆشكی کرملین، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٨ی نۆڤەمبەر رایگەیاند: ڤلادیمیر پوتین و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکانی روسیا و ئەمریکا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی جی ٢٠، رۆژی ١ی دیسەمبەر، کاتژمێر ١٤.٣٠ بە کاتی گرینڤیچ کۆدەبنەوە.
ئەم دیدارە بڕیارە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی سەرانی جی ٢٠ لە ئەرجەنتین ئەنجام بدرێت.
ئێڕان، سوریا و کۆریای باکور تەوەرە سەرەکیەکانی دیدار و گفتوگۆی سەرۆکانی دوو وڵات دەبن.
تەنگژەی سەربازی نێوان روسیا و ئۆکرانیا، تەوەرێکی دیکەی ئەم دیدارە دەبێت.