هۆکاری یەکلایی نەبوونەوەی کابینەوی عەبدولمەهدی ئاشکرا دەکرێت

0

نوچەنێت-نەوزاد عەلی

پەرلەمانتارێکی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، تاکو ئێستا هیچ کاندیدێک سیڤی پێشکەشی پەرلەمانی عێراق نەکردووە، کشەی سەرەکی لەسەر دوو وەزارەتە.

رۆژی ٢٤ ی ١٠ی ٢٠١٨، پەرلەمانی عێراق، متمانەی دایە ١٤وەزیری کابینەی نوێی حکومەتی عێراقی،  دواتر عادل عەبدولمەهدی، وەکو سەرۆکوەزیرانی عێراق، سوێندی یاسایی خوارد و بەفەرمییش بوو بە سەرۆکوەزیرانی چوار ساڵی داهاتووی عێراق، بەهۆی یەکلایی نەبوونەوەی پۆستەکانیش، تا ئێستا هەشت وەزارەت ماوە لە پەرلەمانی عێراق دەنگیان لەسەر بدرێت.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، هەندرێن دۆسکی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، سەبارەت بە تەواوکردنی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق، ڕایگەیاند “بڕیاربوو رۆژی سێشەممەی ڕابردوو دەنگدان بکرێت لەسەر تەواوکردنی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق، بەڵام بەهۆی ڕێکنەکەوتنی لایەنەکان لەسەر کاندیدەکان دەنگدانەکە خرایە رۆژی سێشەممەی داهاتوو، چاوەڕواندەکرێت تا ئەوکاتە لایەنەکان بگەنە ڕێککەوتنی کۆتایی”. 

سەبارەت بە کێشەی لایەنەکانیش لەسەر یەکلایی نەبوونەوەی کاندیدەکانیان، هەندرێن دۆسکی، دەڵێت “کێشەی سەرەکی لەسەر پۆستی وەزارەتی بەرگری و ناوخۆی عێراقە و لایەنەکان کێشەیان لەسەر ئەوە نییە، کە پۆستەکە بۆ چ لایەنێک دەبێت، بەڵکو کێشە لەسەر کاندیدەکانە چ کەسێک دەبێت”.

ئەو ئەندامە ئەنجومەنی نوێنەران گوتیشی “تاکو ئێستا هیچ یەکێک لە کاندیدانی پۆستی وەزارەتە تەواو نەکراوەکانی، کابینەی نوێی حکومەتی عێراق، بە فەرمی سیڤییان پێشکەشی پەڕلەمان نەکردووە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com