نوچەنێت–هەواڵنێری فەرەنسا
سەرۆکی ئۆکرانیا داوای یارمەتی سەربازی لە ناتۆ دەکات.
دوابەدوای شەڕ و بەریەککەوتنی سەربازی روسیا و ئۆکرانیا، لە دەریای ئازۆف، پێترۆ پۆرشنکۆ، سەرۆککۆماری ئۆکرانیا، داوای لە رێکخراوی ناتۆ و ئەڵمانیا کردووە، بۆ بەرەنگاربوونەوەی سەربازی روسیا، کەشتییە سەربازیەکانیان رەوانەی ناوچەکە بکەن.
سەرۆککۆماری ئۆکرانیا، پوتینی بە هەوڵدان بۆ داگیرکردنی دەریای ئازۆف تۆمەتبار کردووە.
سەرۆککۆماری ئۆکرانیا دەڵێت: من لە ئانجێلا مێرکل دەپرسم، ئامانجی دوایی پوتین دوای شکستدانی وڵاتی ئۆکرانیا کام وڵاتە؟