سعودیە و ئەمریکا رێککەوتنێکی سەربازی واژۆ دەکەن

0

نوچەنێت–ئێن.بی.سی

سعودیە بە واژۆکردنی رێكکەوتنێک لە گەڵ ئەمریکا، رەزامەندی لە سەر کڕینی سیستمی دژەموشەکی تاد دەربڕی.

رێککەوتنی کڕینی سیستمی بەرگری موشەکی تاد بە بڕی ١٥ ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت.

گوتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشكرای دەکات، کە سعودیە واژۆی لە سەر رێککەوتنی کڕینی سیستمی بەرگری تاد کردووە، کە لە لایەن کۆمپانیای لاکهید مارتینەوە دروست کراوە.

کپمپانیای لاکهید مارتین، بە یەکێک لەو کۆمپانیایانە هەژمار دەکرێ، کە چەک و جیهازی سەربازی بۆ پێنتاگۆن دابین دەکات.

گفتوگۆکانی پەیوەست بە کڕینی سیستمی بەرگری تاد لە لایەن سعودیە، دیسەمبەری ٢٠١٦ لە نێوان ریاز و واشنتۆن دەسیپێکرد.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com