تورکیا لەسەر داخستنی بارەگاکانی تاڤگەری ئازادی هەڵوێستی خۆی راگەیاند

0

نوچەنێت

كۆنسوڵی توركیا لە ھەولێر رایدەگەیەنێت، یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بەداخستنی بارەگای تاڤگەری ئازادی، بڕیارێکی دروستی داوە.

ھاكان كاراچای، كۆنسوڵی توركیا لە ھەولێر رایدەگەیەنێت، ئەو بڕیارەی یەكێتی دژی تەڤگەری ئازادی و داخستنی بارەگاكانیان بە گرنگ دادەنێین و پێوسیتە یەكێتی لە سلێمانی پرسی تیرۆر چارەسەر بكات، بۆ ئەوەی كاریگەری لەسەر باشبوونی پەیوەندییەكانی نێوان توركیا و یەكێتی ھەبێت.

كۆنسولی توركیا لە ھەولێر، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “یەكێتی دژی تەڤگەری ئازادی بڕیارێكی راستی داوە، پێویستە ھۆكاری ئەم بڕیارە بە تیرۆرنیشاندانی تەڤگەری ئازادی و پەكەكە بێت، دەبێت یەكێتی بە تیرۆردانانی ئەم رێكخراوانە لە بڕیاری خۆی بە دوور نەگرێت، ئەوكات ئەگەر پرسی تیرۆر چارەسەر ببێت ئەوا پەیوەندییەكانمان لەگەڵیان باشتر دەبێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com