نوچەنێت–رۆیتەرز
مایک پەمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە گوتارێکدا، کە لە سەر پێگەی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی ئەم ولاتە بڵاو بۆتەوە دەڵێت، کەم کردنەوەی ئاستی پەیوەندیەکانی واشنتۆن و سعودیە هەڵەیە و بە زیانی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا تەواو دەبێت.
سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا هەروەها دەڵێت: کەم کردنەوەی پەیوەندیەکانی واشنتۆن و ریاز، نابێتە هۆکار تاکوو سعودیە سیاسەتێکی ناوخۆیی گونجاتر رەچاو بکات.
لەبارەی رۆڵی بن سەلمان، جێگری یەکەمی شای سعودیە لە دۆسیەی جەمال خاشقچی، پەمپیۆ دەڵێت، هیچ بەڵگەیەک لە بەردەست نییە، کە سەلمێنەری رۆڵی راستەوخۆی بن سەلمان لە کوشتنی خاشقچی بێت.
کۆشكی سپی پێشتر داوای لە سینای ئەمریکا کردووە، بە سەرنجدان بە گرنگی بەرژەوەندی هاوبەشی ریاز و واشنتۆن، بڕیارێک نەدەن، کە زیان بە پەیوەندیەکانی دوو لایەن بگەیەنێ.