نوچەنێت–ئانادۆڵ
راوێژکاری سەرۆکی روسیا دەڵێت، ڤلادمیر پوتین و بن سەلمان، سەبارەت بە پرسی خاشقچی و قەیرانی یەمەن و سوریا گفتگۆ دەکەن.
یوری ئۆشكاف، راوێژکاری سەرۆکی روسیا، دەڵێت: ڤلادیمیر پوتین و جێگری یەکەمی شای سعودیە، لە پەراوێزی دانیشتنی گروپی ٢٠ لە ئەرجەنتین کۆدەبنەوە و دۆسیەی جەماڵ خاشقچی و قەیرانی یەمەن و سوریا تاوتوێ دەکەن.
قەیرانی سوریا و دەستپێکی چالاکیەکانی لیژنەی دەستوری سوریا تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی پوتین و بن سەلمان دەبێت.
راوێژکاری ڤلادیمیر پوتین، جەختیش دەکاتەوە، کە دۆسیەی جەماڵ خاشقچی، لە ئەرجەنتین لە گفتوگۆی نێوان دوو لایەن دەخرێتە بەرباس.