نوچەنێت–القدس العربی
ئەحمەد ئەبو غەیز، ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی دەڵێت، پرسی فەلەستین لە بەردەم مەترسییەکی بێ وێنەدایە.
ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی، واشنتۆن تۆمەتبار دەکات و دەڵێت: ئەمریکا پێداگری لە سەر بڕیاری نادادپەروەرانە و هەڵوێستی یەک لایەنەی خۆی دەکاتەوە، تاکوو نەخشەڕێگای دوو وڵات لە ناوببات.
ئەحمەد ئەبو غەیز دەشڵێت، ئەمریکا ساڵی رابردوو بە وەلانانی قودس و پرسی ئاوارەکانی فەلەستین لە سەر مێزی دانوستانەکان، ئەو پەیامەی گەیاند، کە نایهەوێ نەخشەڕێگای دوو وڵاتی فەلەستینی و ئیسرائیل بگاتە ئەنجام و دواتریش پشتیوانی خۆی لە پرۆسەکە راگرت.
ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی لەبارەی ئەم هەڵوێستانەی ئەمریکا هۆشداری دەدات و دەشلێت “هیچ یارمەتییەک بە پرسۆەی ئاشتی ناکات، بە پێچيوانەوە رق و دوژمنایەتی لایەنەکانی لێدەکەوێتەوە”.