بەم هۆکارە سەرۆک لیژنەکانی پەرلەمان دیاری نەکراون

0

نوچەنێت-نەوزاد عەلی

تا ئێستا سەرۆک و جێگری لیژنەکانی پەرلەمانی عێراق دیاری نەکراوە، پەرلەمانتارێکی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دیاریکردنی سەرۆکی لیژنەکان پەیوەستە بە تەواوکردنی کابینە نوێی حکومەتی عێراق و رێککەوتنی لایەنەکان.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، هەندرێن دۆسکی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، سەبارەت بە دیاری کردنی سەرۆکی لیژنەکانی پەرلەمان، ڕایگەیاند “تا ئێستا سەرۆک و جێگری لیژنەکانی پەرلەمانی عێراق دیاری نەکراوە، دیاری کردنیشی پەیوەستە بە تەواوکردنی کابینەی حکومەتی نوێی عێراق، دەبێ سەرتا حکومەت دورستبکرێت، ئەوکات سەرۆک و جێگری لیژنەکانی پەرلەمان دیاری دەکرێت”.   

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی ئاماژە بەوەشدەکات، کە دیاری کردنی سەرۆک و جێگری لیژنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەپێی ڕێککەوتنی لانەکان دەبێت، بۆ نمونە ئێستا وەزارەتی دارایی لای ئێمەیە، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمان نادرێت بە ئێمە.

هەندرێن دۆسکی گوتیشی “تەواو نەبوونی کابینەی حکومەتی نوێ کێشەی بۆ کارەکانی پەرلەمان درووستکردووە و لیژنەکان ناتوانن کارەکانی خۆیان ئەنجامبدەن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com