نوچەنێت–مهر
وەزیری دەرەوەی کۆریای سەردانی سوریا دەکات و ئامانج لەم سەردانەش ئامادەکارییە بۆ دیدار و چاوپێکەوتن لە نێوان سەرۆکی رژێمەکانی ئەم دوو وڵاتە.
ری یونگ هو، وەزیری دەرەوەی کۆریای باکور، بڕیارە سبەی بەرلەم سەردانەی، بچێتە ڤیێتنام.
تاکوو ئێستا ئامانج لەم سەردانە ناڕوونە، بەڵام چاوەڕێ دەکرێ ئەم سەردانە بە ئامانجی ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی دیداری راستەوخۆ لە نێوان کیم جۆنگ ئون و بەشار ئەسەد، سەرۆکانی کۆریای باکور و سوریا بێت.
دوای چوار ساڵ، ئەمە بە یەکەمین سەردانی وەزیری دەرەوەی کۆریای باکور بۆ سوریا هەژمار دەکرێت.
لە ماوەی ٧ ساڵی شەڕی ناوخۆیی سوریا، کۆریای باکور لە رووی سەربازی و سیاسی، یارمەتیدەری رژێمی بەشار ئەسەد بووە.