نوچەنێت–سپۆتنیک
سەرچاوەیەکی نزیک لە هێزەکانی سوریای دیموکرات، بە ئاماژەدان بە ئامادەکاری رژێمی سوریا بۆ هێرش کردنە سەر چاڵە نەوتییەکانی دیرەزوور، جەختیش دەکاتەوە، کە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرکردایەتی ئەمریکا، رێگە بە وەها ئۆپەراسیۆنێک نادات.
لە کاتێکدا شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و هێزەکانی داعش لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور بەردەوامە، سەرچاوەکان باس لە ئامادەکاری سوریا بۆ ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنی چاڵە نەوتیەکانی ئەم ناوچەیە دەکەن.
رۆژنامەی “الوطن“ی سوریا، بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی سەربازی نزیک لە رژێمی بەشار ئەسەد، رایگەیاندووە: سوپای سوریا و هاوپەیمانانی، ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی ئەم هێرشە دەکەن.
سەرچاوەکە ئەوەش دەخاتەڕوو، کە هێزەکانی هاوپەیمانان رێگە بە پێشڕەوی هێزەکانی ئەسەد نادەن.