دوایین هەڵوێستی ئەوروپا لەبارەی ئێرانەوە راگەیێندرا

0

نوچەنێت–ئاژانسەکان

بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، سەبارەت بە رێککەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و وڵاتانی زلهێزی جیهان دوایین هەڵوێستی ئەم یەکێتیەی خستەڕوو.

فدریکا مۆگرینی، بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، لە دیدار لە گەڵ محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێڕان، جەختی لە سەر پابەندبوونی ئەم یەکێتییە بەرامبەر بە رێککەوتنی ئەتۆمی کردۆتەوە.

مۆگرینی هەروەها رێککەوتنی ئەتۆمی بە چوارچێووەیەکی گرنگ بۆ ئاشتی جیهانی و هاوکاری لە گەڵ ئێران وەسف کردووە.

مۆگرینی دوایین هەڵوێستی یەکێتی ئەوروپای لەبارەی رێککەوتنی ئەتۆمی لە میانی گوتارێک لە دانیشتنی یارمەتی بە ئەفغانستان خستۆتەڕوو.

ئەم دیپلۆماتکارەی یەکێتی ئەوروپا، هەروەها داوای لە ئێران کردووە، پابەندی رێککەوتنی ئەتۆمی بمێنێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com