نوچەنێت
ڕۆژنامه‌ى (عوكاز)ى سعودی، بڵاوی كرده‌وه، كه عێراق پاره‌ى بانكێك و دامه‌زراوه‌یه‌كی ئێرانى به‌تۆمه‌تى پشتیوانیكردنى گروپی تیرۆریستى له‌عێراق، سڕ كردووه.
رۆژنامه عوكاز له ڕاپۆرتێكیدا، كه دوێنێ ٢٧-١١-٢٠١٨ بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دەڵێت “بۆ یه‌كه‌م جاره، ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق بڕیارى سڕكردنى پاره‌ى گواستراوه و نه‌گوازراوه و سه‌رچاوه ئابوورییه‌كانى بانكى سینا و گروپی به‌همه‌ن ـى ئێران ده‌دات”.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كه، لیژنه‌ى ئابوورى حكومه‌تى عێراق، ئاماژه‌ى به‌وه داوه، كه بڕیاره‌كه به پشتبه‌ستن به یاسای نه‌هێشتنى ششتنه‌وه‌ى پاره و پشتیوانیكردنى گرووپه تیرۆریستییه‌كان، ده‌ركراوه. ئاشكراشى كردووه، كه ڕێكاره‌كان ئاراسته‌ى بانكی ناوه‌ندی عێراق كراوه، بۆ ئه‌وه‌ى لاى خۆیه‌وه ڕێكارى پێویست به‌رامبه‌ریان بگرێته‌به‌ر.