نوچەنێت: ئاژانسەکان
ژنێك له كاتی بینینی كوڕه‌كه‌ی له‌سه‌ر ته‌له‌ڤزیۆن كه وه‌ك “تیرۆریست” ناسێنراوه و نیشاندراوه، گیانی له‌ده‌ستدا.
بەگوێرەی میدیا عێراقییه‌كان، کە له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی پارێزگای زیقار بڵاویانكردۆتەوە، ژنێك له كاتی بینینی كوڕه‌كه‌ی له‌سه‌ر ته‌له‌ڤزیۆن گیانی له‌ده‌ستداوه و كوڕه‌كه‌شی به تۆمه‌تی “تیرۆریستی” ده‌ستگیركراوه و به‌و تۆمه‌ته‌ش دادگایی ده‌كرێت.
هەروەها ژنه‌كه ته‌مه‌نی ٦١ ساڵه و له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی پارێزگای دیاله‌یه، كاتێك كوڕه‌كه‌ی له‌سه‌ر ته‌له‌ڤزیۆن ده‌بینێت و وه‌ك “تیرۆریست” ناسراوه و له به‌ندیخانه‌ی ناسریه‌ی پارێزگای زیقاره، گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه‌ی پارێزگای زیقار ره‌تیكرده‌وه ناوی ئه‌و ژنه ئاشكرا بكات و رایگه‌یاندووه، ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كراوه و بۆ زانینی هۆكاری راسته‌قینه‌ی مردنیشی، لێكۆڵینه‌وه ده‌ستیپێكردووه.