گروپێکی ئیسلامی دەیان کەسی مەدەنی رفاند

0

نوچەنێت-بی بی سی

بەرپرسانی خۆجێی ئەفغانستان دەڵێن، چەکدارانی تاڵیبان دەیان کەس لە خەڵکی مەدەنی ئەم وڵاتەیان رفاندووە.

بە گوێڕەی سەرچاوە خۆجێێەکان، ئەم کەسە مەدەنیانە سەرنشین بوونە و لە رێگەی ویلایەتی سەرپۆل بەرەو ویلایەتی بەلح، لە لایەن چەکدارانی تاڵیبانەوە رفێندراون.

گوتەبێژی حاکمی بەلح بە بی بی سی گوتووە، ئەم هێرشەی چەکداران پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٧ی نۆڤەمبەر ئەنجام دراوە.

بە گوتەی ئەم بەپرسە خٶجێییە، هێزە ئەمنیەکان رەوانەی شوێنی رووداوەکە کراون و هەوڵەکان بۆ ئازادکردنی بارمتەکان دەستیپێکردووە.

تاڵیبان تاکوو ئێستا لەبارەی ئەم رووداوە هەڵوێستی خۆی دەربڕیوە.

پێشتریش تاڵیبان کاری لەم شێوەی ئەنجام داوە، ئەم رێکخراوە زۆرتر لە هەوڵی بە بارمتەگرتنی  سەربازانی ئەفغاندایە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com