سەدر پێشنیارێک ئاراستەی عادل عەبدولمەهدی دەکات

0

نوچەنێت-تسنیم

موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٧ی نۆڤەمبەر رایگەیاند، کە وەزیرانی بەرگری و ناوخۆی عێراق، دەبێ لە نێوان کەسانی بێ لایەن و سەربەخۆ هەڵبژێردرێن.

موقەدا سەدر هەروەها لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر، پێشنیارێکی ئاراستەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە.

ئەم پێشنیارەی سەدر لە پەیوەندی لە گەڵ کابینەی حکومەتی نوێی عێراق کراوە. سەرۆکی رەوتی سەدر دەڵێت: ئەو هۆکاری دواکەوتنی پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی حكومەت نییە، بەڵكوو هۆکاری سەرەکی ئەو لایەنانە، کە بە دوای پشک پشکێنەوەیە و هێنانی کەسانی ناکارامە و گەندەڵن بۆ ناو کابینەی حکومەت.

سەدر جەخت دەکاتەوە، کە هیچ کات رەزامەندی لە سەر کاندیدی ناسەربەخۆ بۆ پۆستی وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ دەرنابری، بەڵکوو تەنها بەربژێری سەربەخۆ و بێ لایەنە، کە دەتوانن ئەم دوو پۆستە پڕ بکەنەوە و شکۆ و سەربەخۆیی عێراق بپارێزن.

سەرۆکی رەوتی سەدر دەشڵێت “پێشنکار دەکەم سەرۆکوەزیرانی هەر چی زووتر کاندیدەکان بناسێنی، بەبێ ئەوەی، کە هیچ لایەن و فراکسیۆن یان حزبێک دەستتێوەردانی تێدا هەبێت”.

سەدر هەروەها گوتوویەتی “دراوسێکانی ئێـمە، دۆستانی ئێـمەن، نەک ئەربابی ئێـمە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com