نوچەنێت–ئاژانسەکان
دوابەدوای دوایین رێککەوتن لەبارەی برێگزیت (دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا)، پەرلەمانی ئەم وڵاتە ناوەڕاستی مانگی داهاتووی زایینی، لەبارەی ئەم رێککەوتنە کۆدەبێتەوە.
بڕیارە پەرلەمانی بەریتانیا رۆژی ١١ی دیسەمبەر، کۆبێتەوە و بڕیاری کۆتایی لە سەر برێگزیت بدات.
تێرێزا مەی، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، لەم بارەوە گوتوویەتی: پەرلەمان دوا بڕیار لە سەر ئەم بابەتە دەدات، کە ئایا بەدواداچوون بۆ ویستی خەڵکی ئەم وڵاتە دەکات یان نا.
خەڵكی بەریتانیا (ئینگلیس، وێڵز، سکاتلەند و ئیرلەندی باکور) ساڵی ٢٠١٦ دەنگیان بە چووونەدەرەوە لە یەکێتی ئەوروپا دا. مانگی مارسی ٢٠١٩ دوایین مۆڵەتە بۆ جێبەجێکردنی ئەم جیابوونەوەیە.