نوچەنێت–هەواڵنیریی ئەڵمانیا
بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا دەڵێت، ئەم وڵاتە هیچ بڕیارێکی بۆ گەڕاندنەوەی پەنابەرانی نیشتەجێی ئەم وڵاتە نییە.
ئەم بەرپرسەی وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا دەشڵێت: لە ئێستادا هیچ پلانێکمان بۆ گەڕاندنەوەی پەنابەرانی نیشتەجێی ئەڵمانیا نییە.
بە گوتەی ئەم بەپرسە، دۆخی ئەمنی سوریا بە جۆرێک نییە، تاکوو پەنابەرانی سوری بگەڕێندرێنەوە، تا ئەو کاتەی هەل و مەرجی ئەمنی سوریا سەقامگیر نەبێت، هیچ پەنابەرێکی سوری دیپۆرت ناکرێتەوە.
پلانی گەڕاندنەوەی پەنابەرانی سوری ساڵی رابردوو لە لایەن وەزارەتی ناوخۆ و دەزگا ئەمنیەکانی ئەم وڵاتەوە ئامادەکراوە، تاکوو ئێستا ١٧ گروپ لە پەنابەرانی سوریا دیپۆرت کراونەتەوە.