نوچەنێت–سپۆتنیک
بەڕێوەبەری بەشی ئاسیا و ئەفریقا لە وەزارەتی دەرەوەی کازاخستان دەڵێت، نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا، بەشداری لە دانیشتنی داهاتووی ئاستانا دەکات، کە تایبەتە بە گفتوگۆکانی ئاشتی لە سوریا.
ئەم بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوەی کازاخستان، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٧ی نۆڤەمبەر، رایگەیاند: ستێفان دی مستۆرا، نێڕدەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا، بەشداری کۆبوونەوەی داهاتووی ئاستانا دەبێت، کە بڕیارە رۆژانی ٢٨ و ٢٩ی نۆڤەمبەر لە ئاستای پایتەختی کازاخستان بەڕێوەبچێت.
بە گوتەی ئەم بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوەی کازاخستان، دی مستۆرا وێڕای شاندی یاوەری وەک چاودێر بەشداری لە دانیشتنەکە دەکات.
دی مستۆرا پێشتر رایگەیاندووە، کە کۆتایی مانگی نۆڤەمبەر دەستلەکاردەکیشێتەوە.