نوچەنێت–سپۆتنیک
روسیا سەبارەت بە بڕیاری دەوڵەتی ئۆکرانیا، بۆ راگەیاندنی دۆخی نائاسایی و حکومەتی سەربازی، نیگەرانی خۆی دەردەبڕێ.
ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی روسیا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە گەڵ ئانجێلا مێرکل، راوێژکاری ئەڵمانیا، دەڵێت: مۆسکۆ نیگەرانی راگەیاندنی حكومەتی سەربازی لە ئۆکرانیایە.
کۆشکی کرملین، وێڕای راگەیاندنی ئەم هەواڵە، لە سەر پێگەی خۆی نووسیویەتی، کە سەرۆکی روسیا داوای لە راوێژکاری ئەڵمانیا کردووە ئەم پەیامەی روسیا بگەیێنێتە ئۆکرانیا. مۆسکۆ هەروەها لە بارەی هەر بڕیارێکی هەڵنەسەنگێندراوی ئۆکرانیا هۆشداری دەدات.
راگەیاندنی دۆخی نائاسایی دوای ئەوە دێ، کە بەریەککەوتن لە نێوان کەشتیە شەڕکەرەکانی روسیا و ئۆکرانیا لە گەرووی کریچ روویدا.