ئەمڕۆ کۆنفڕانسی ئاسایش دەستپێدەکات

0

نوچەنێت–رۆیتەرز

وەزارەتی بەرگری ئەڵـمانیا، ئەمڕۆ ٢٦ی نۆڤەمبەر، میوانداری زیاتر لە هەزار بەرپرس و شارەزا لە بواری ئەمنی–بەرگری لە کۆنفرانسی ئاسایشی بەرلین دایە.

وەزیری بەرگری ئەڵمانیا، بڕیارە ئەمڕۆ بە فەرمی کۆنفڕاسنی ئاسایشی بەرلین بکاتەوە.

بە گوێڕەی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، نزیک بە ١٠٠ پسپۆڕ و کەسی شارەزا لە دامەزراوە و ناوەندەکانی لێکۆڵینەوە و هەروەها بەرپرسی ناوخۆیی و بیانی لە بواری ئاسایش و بەرگری بەشداری ئەم کۆنفڕانسە دەبن.

وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا رایگەیاندووە “بابەتەکانی پەیوەست بە ئاسایش و بەرگری ئەوروپا، تەوەرە سەرەکیەکانی ئەم کۆنفڕانسەن”.

ژمارەتەک لە نوێنەرانی پەرلەمانی ئەوروپاش بەشداری ئەم کۆبوونەوەیە دەبن. هەروەها کۆنفڕانسی ئاسایشی بەرلین تا سبەی بەردەوام دەبێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com