نوچەنێت–روسیا الیوم
ئەمیری قەتەر و سەرۆککۆماری تورکیا، لە میانی کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوانیان لە ئیستەنبوڵ، چەندین رێککەوتنی ستراتیژییان واژۆ کرد.
شێخ «تمیم بن حمد آل ثانی»، ئەمیری قەتەر و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، لە میانی کۆبوونەوەی لیژنەی ستراتیژی نێوان دوو وڵات لە ئیستەنبوڵ، چەندین رێککەوتنیان واژۆ کرد.
بەشێک لەم رێککەوتنانە لە بواری شەڕی سایبەری، هاوکاری سەربازی، ئابوری و بازرگانی لە نێوان دوو لایەن واژۆ کراون.
دوو لایەن هەروەها دەربارەی پەیوەندی ستراتیژی نێوان قەتەر و تورکیا و گۆڕانکاریەکانی ناوچە گفتوگۆیان ئەنجام دا.