مێژووى ململانێ.
ده‌ستپێك
رژێمى به‌عس له عێراق يه‌كێك بوو له داپلۆسێنه‌رترين رژێمه‌كان، مێژووێكى درێژى هه‌يه، له داگيركردن شه‌ڕ‌كردن له گه‌ڵ وڵاتان، شه‌ڕى هه‌شت ساڵه‌ى له‌گه‌ڵ ئێران، داگيكردنى كوێت، كه بووه هۆى له ناوچوونى يه‌كجارى.
رۆژى 2/8/1991 حكومه‌تى عێراق هێرشێكى زه‌مينى كرده سه‌ر وڵاتى كوێت، دواى شه‌رێكى توندى دوو رۆژه، عێراق به ته‌واوى ده‌ستى به‌سه‌ر كوێت داگرت، رۆژى 3ى ئاب ئه‌نجومه‌نى ئاسايش كۆبوونه‌وه‌يه‌كى به بڕيارى 660 ئيدانه‌ى ئه‌و كاره‌ى عێراقى كرد به‌رامبه‌ر كوێت، داواى ده‌ست به‌جێ كشانه‌وه‌يان له حكومه‌تى عێراقى كرد، دواى زنجيره‌يه‌ك كۆبوونه‌وه‌ى بێ به‌رهه‌م سه‌رئه‌نجام ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى و هاوپه‌يمانه‌كانى ده‌ستيان به هێرشكردنه سه‌ر عێراق كرد، له 15 يه‌ناير حكومه‌تى عێراق له كوێت ده‌ركرا، زيانێكى زۆرى سه‌ربازى به‌ركه‌وت[1].
دواى ده‌ركردنى عێراق له كوێت، عێراق وه‌ك مه‌ترسى ناسێندرا له لايه‌ن ئه‌مريكا و وڵاتانى رۆژئاوا، له ناوبردنى عێراق ده‌هاته‌وه پێشه‌وه.
دواتر له باشورى عێراق و له كوردستان ڕاپه‌رينى جه‌ماوه‌رى ئه‌نجامدرا، راپه‌ڕينه‌كانى باشور سه‌ركوتكرا، راپه‌ڕينى كوردستان كۆڕه‌وى جه‌ماوه‌رى به‌دواى داهات، دواتر بڕيارى 986 بۆ ده‌رچوو، هێڵى 36ى بۆ داندرا، لێره‌وه ئيداره‌يه‌ك له كوردستانى عێراق دامه‌زرا.
كورد ده‌ستى به دروستكردنى پێوه‌ندى كرد له گه‌ڵ وڵاتانى دونيا و ئێداره‌كانى ئه‌مريكا، چه‌ندين جار سه‌ردانى ئه‌مريكايان ده‌كرد، رۆژ له دواى رۆژ پرسى لێدانى عێراق باسى لێوه ده‌كرا، هه‌رجاره‌ى به‌جۆرێك پێشنيازى روخانى ده‌كرا، له ساڵى 1997 جارێكى تر ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا ئه‌و پرسه‌ى هێناوه پێش حه‌فت حزبى كوردى ئه‌و كات دياريكرا.
روخانى رێژێمى سه‌دام:
له نێوان متمانه و گومانكردن له ئه‌مريكا
له‌ساڵی ١٩٧٥ عێراق و ئێران رێكه‌وتن له‌سه‌ر كێشه‌كانی نێوان خۆیان رێككه‌وتن، عێراق به‌شێكی گرنگى له‌خاكی خۆی پێشكه‌شی ئێران كرد، ئه‌و رێكه‌وتنه به ئاگادارى ئه‌مريكا بوو، له پێناو ئه‌وه‌ی ئێران سنوره‌كانی به‌ڕووی كوردستاندا دابخات و شۆڕشی كوردستان گه‌مارۆ بده‌ن و بیخنكێنن، ئه‌نجام وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌یانویست، به‌پشتیوانی ئه‌مریكا شۆڕشی ئه‌یلولی كوردستانیان خنكاند و رابه‌ره‌كه‌ی مه‌لا مسته‌فا بارزانی‌یان ناچاركرد، كه‌له‌پێناو سه‌لامه‌ت مانه‌وه‌ی كورددا، به‌ناچاری بڕیاری ناچالاككردنی شۆڕش بدات، شۆڕش به‌هۆی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه به ده‌ستخۆشانه‌ی دونیا و به‌ئه‌ندزیاریی ئه‌مریكا له نێوان عێراق و ئێران به‌سترا، دووچاری نسكۆ بوويه‌وه.[2]
له ساڵی ١٩٧٥ ه‌وه هه‌تا ئه‌مڕۆش، له‌هزری تاكی كورددا ئه‌وه به‌چه‌سپاوی ماوه‌ته‌وه، كه‌ئه‌مریكا خیانه‌تی له‌شۆڕشی مه‌لا مسته‌فا بارزانی كرد، به‌تايبه‌تيش له قۆناغى شه‌رى ناوخۆ و به‌ر له گرتنه‌وه‌ى هه‌ولێر له‌لايه‌ن پارتى ديموكراتى كوردستان، فه‌رهاد عه‌ونى ده‌ڵێ: له كۆنگريه‌كى رۆژنامه‌نووسى پرسيارێك له سه‌رۆك بارزانى كرا، كه ئايه ئه‌مريكيه‌كان له پارتى تووڕه‌ن؟ له وه‌ڵامى سه‌رۆك بارزانى: ئێمه له ئه‌مريكا تووره‌ين، ئمه دوو ساڵه ئه‌مريكا ياريمان پێ ده‌كات و ده‌ڵێن: پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌ست پێ ده‌كات و پاش دوو رۆژ نوێنه‌ريان دێ بۆ ئێره سيغه‌يه ته‌قديم ده‌كا، به‌بێ ئه‌وه‌ى ئه‌نجامێك وه‌بگرێ سوارى فرۆكه ده‌بێ وو ده‌گه‌ڕێته‌وه و هه‌شت نۆ مانگه خۆ بێ ده‌نگ كردووه[3].
پێشتريش له ساڵى 1991 زاڵماى خه‌ليل زاد ديدارێك بۆ مه‌سعوود بارزانى له‌گه‌ڵ بنتاگۆن رێك ده‌خات بۆ ئه‌وه‌ى بارزانى سه‌ردانى بنتاگۆن بكات، به‌ڵام وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا له نزيكبوونه‌وه ئه‌نجامدانى ديداره‌كه فشار ده‌خاته سه‌ر بتانگۆن ديداره‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه، به بيانونى گفتوگۆى نێوان بنتاگۆن و ئۆپۆزسيۆنى عێراقى كاريگه‌رى له‌سه‌ر راى گشتى ئه‌مريكا دروست ده‌كات، كه وا لێكى ده‌ده‌نه‌وه، ئه‌وه پڕ چه‌كردنى ئۆپۆزسيۆنى عێراقيه.[4]
ئه‌و شۆڕشه‌ی كه‌جێی هیوای كورد بوو له‌هه‌رچوارپارچه‌ی كوردستان، بۆ یه‌كه‌م جار له‌زاخۆ تاخانه‌قینی به‌یه‌كه‌وه به‌سته‌وه، توانی حكومه‌تی عێراقی له‌دوای دامه‌زراندنییه‌وه بۆ یه‌كه‌مجا ناچار بكات به دیكۆمێنتی فه‌رمی دان به‌مافه ره‌وه‌كانی كوردستاندا بنێت و وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی دووه‌م له‌عێراقیدا بیناسێنێ.
ئه‌مریكییه‌كان به‌وه نه‌وه‌ستان كه‌له‌ساڵی ١٩٧٥ خیانه‌تیان له شۆڕشی كوردستان كرد، پشتیان له خه‌بات و به‌رهه‌می خه‌باتی خه‌ڵكی كوردستان كرد، به‌ڵكو له‌ساڵی ١٩٩١ یش كاتێك به‌رێگه‌ی سه‌ربازیی عێراقیان ناچار به‌پاشه‌كشه‌كرد له‌كوه‌یت، هێزی سه‌ربازی عێراقیان لاوازكرد، خه‌ڵكی كوردستان راپه‌ڕین و ناوچه‌كانی خۆیان ئازادكرد، چاوپۆشیان له‌هێزه‌كانی عێراق كرد، په‌لاماریی خه‌ڵكی كوردستان بدات، ده‌ست به‌سه‌ر شاره‌كانی كوردستاندا و خوارى عێراق بگرێته‌وه.[5]
چاوپۆشی ئه‌مریكییه‌كان له عێراق و له هێزه‌كانی كه په‌لاماری خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕووی كوردستان بده‌نه‌وه، وایكرد، خه‌ڵكی كوردستان بڕیاری جێهێشتنی وڵات بده‌ن، كۆڕه‌ویی ملیۆنی سازبكه‌ن، به‌وه‌ش جیهانیان هه‌ژاند، ئه‌و بڕياره له سه‌ر داواى هه‌ر يه‌ك له توركيا و فه‌ره‌نسا بوو، داوايان له ئه‌نجومه‌نى ئاسايش كرد، بڕيارێك بۆ رێگرى له سه‌ركێشيه‌كانى حكومه‌تى عێراقى بكات، دواتر هه‌ريه‌ك له ئه‌مريكا و به‌ڕيتانيا، ده‌نگى خۆيان خسته پاڵ ده‌نگى توركيا و فه‌ڕه‌نسا، ئه‌و داوا كاريه بووه هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بڕيارى 986 ده‌ربكات، هێڵى 36 دیاریبكات بۆ پاراستنی كوردستان له‌ده‌ستدرێژی سه‌ربازیی عێراق بۆ سه‌ر كوردستانبه.[6]
هۆیه‌وه خه‌ڵكی كۆچكردووی كوردستان گه‌ڕانه‌وه شاره كوردییه‌كان و ئیداره‌یه‌كی خۆ به‌ڕێوه‌به‌ریی كوردی له‌كوردستان دامه‌زرا، هه‌ڵبژاردن كرا و بۆ یه‌كه‌مجار له دوای دامه‌زراندنی كۆماری كوردستانه‌وه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكهێنرا.[7]
له سه‌رده‌مى ئيداره‌ى كلينتۆن ناكۆكى سياسى نێوان ئه‌مريكا و عێراق زياتر بوو، ئه‌مريكيه‌كان هه‌ندێك جموجۆڵى سياسيان ده‌ست پێكرد بۆ رووخانى رێژمى سه‌دام حوسێن، له سه‌روبه‌ندى رووداوه‌كانى 31ئابى ساڵى 1996 هێزه‌كانى ئه‌مريكا له چه‌ند ناوچه‌يه‌ك چه‌ند بۆمبێكيان ئاراسته‌ى چه‌ند شوێنێك له عێراق[8].
دواتر له ساڵى 1998 جارێكى تر له ژێر ناوى پرۆسه‌ى رێوى بيابان ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا و به‌ريتانيا چه‌ند چوار رۆژ حكومه‌تى عێرقيان بۆردومان كرد، كه بووه هۆى پچڕانى پێوه‌ندى شاره‌كانى خوارى عێراق، به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه‌كان له‌و لێدانه چه‌ند شوێنێكى وه‌ك گاردى كۆمارى و به‌رهه‌مهێنانى چه‌كى كيمياوى كرابووه ئامانج[9].
…
لێره ئیزافه ده‌كه‌م
…
………
ئه‌مريكا بۆ روخانى رژێمى صه‌دام پشتى به ئۆپۆزسيۆنى عێراقى ده‌ست، كه شيعه‌كان پێكهاته‌يه‌كى سه‌ره‌كى بوون، سه‌ركرده‌كانى ئێران مۆڵه‌تيان دا به پارت و كه‌سايه‌تيه شيعه‌كانى هاوپيمانيان له عێراق مامه‌ڵه‌كردن له گه‌ڵ ئه‌مريكا له رێگاى ئه‌و وه‌فدانه‌ى كه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مريكيه‌كان ده‌كه‌ن، له دواى رووداوه‌كانى 11 سێپتێمبه‌ر هێرشه‌كانى ئه‌مريكا تووندتر بۆ رووخانى رژێمى سه‌دام حسێن ئه‌مريكيه‌كان ده‌ستيان به‌جموجۆڵ و چالاكى سياسى زياتر كرد له‌گه‌ڵ پارته عێراقيه‌كان له ناويان پارته ئيسلاميه‌كانى نزيك له ئێران[10]، له‌و سه‌رده‌م ئه‌نجومه‌نى باڵاى شۆرشى ئيسلامى له عێراق هاوكارى مادى له ئێران وه‌رده‌گرت، پێشتريش له جه‌نگى ئێران ــ عێراق شابه‌شانى هێزه‌كانى ئێران له‌دژى حكومه‌تى سه‌دام حوسێن ده‌نجگان[11].
له‌و نێوه‌ندا ئێران به وردى چاودێرى باردۆخى عێراقى ده‌كرد، به‌تايبه‌ت له‌گه‌ڵ سوريا پێٍش لێدانى عێراق كه‌وته تاوتوێكردنى پرسى لێدانى عێراق، هه‌ڵسه‌نگاندنى هه‌ڵوێستى كورد، به‌تايبه‌ت هه‌ر دوو پارتى ده‌سه‌ڵاتدار، يه‌كێتى نشتيمانى كوردستان و پارتى ديموكراستى كوردستان.
ئێران بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌يف الله ئه‌لسلولى به‌رپرسى دۆسه‌ى عێراقى له ئێران راسپاردبوو، تا گفتوگۆ بكات، كه لله 30/12/2001 سه‌ردانى ديمه‌شقى پايته‌ختى سوريا ده‌كات، به ئاماده‌بوونى باڵيۆزى ئێران له ديمه‌شق. له‌گه‌ڵ عه‌بدولحه‌ليم خه‌دام جێگرى سه‌رۆككۆمارى سوريا كۆده‌بێته‌وه، له‌و كۆبوونه‌وه باس له پێوه‌ندى نێوان ئێران و سوريا ده‌كه‌ن، پاشان باس ده‌كه‌ن، كه ده‌ويه‌وێت 11 سێپتێمبه‌ر بقۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رچى بيه‌وێت به عێراقى بكات، هه‌روه‌ها ئه‌مريكا ده‌وێت:
1ــ ده‌يه‌وێت ئومێدێكى گه‌وره بدات به ئۆپۆزسيۆنى عێراقى.
2ــ هيچ سيناريۆى جدى نابينين ئه‌مريكا گرتبيه به‌ر.
له‌و دانيشتنه خه‌دام ده‌ڵێت: پرسيارى ئه‌وه‌م له سيف الله كرد ئه‌و لايه‌نانه كێن ئه‌مريكا ده‌يه‌وێت مامه‌ڵه‌يان له‌گه‌ڵ بكات له لێدانى عێراق. له وه‌ڵامدا گوتى لايه‌نه‌كان جۆراوجۆرن، هه‌ر يه‌كه‌و تێروانينيكى جياوازى هه‌يه، ئێمه پێمان وايه لايه‌نه‌كان تێروانينيان جۆراوجۆره، لايه‌نه شيعه‌كان ديديان يه‌كه، كورد هه‌ڵوێستى يه‌كه‌ـ ئيسلاميه‌كان هه‌ڵوێستيان جۆراوجۆره. من گوتم با قسه له گروپه‌كانى باكورى عێراق بكه‌ين، ئه‌گه‌ر گروپى تريش هه‌بێت پێويسته كاراى و هێزى سياسيان يه‌ك بێت، له باكورى عێراق جه‌لال تاڵه‌بانى و مه‌سعوود بارزانى هه‌يه، شاره‌زايت چيه له‌سه‌ر هه‌ڵوێستيان له پارتى ديموكراتى كوردستان و يه‌كێتى نشتيمانى كوردستان؟ سيف الله له وه‌ڵامدا گوتى: يه‌كێتى نشتيمانى كوردستان به‌راشكاوانه حه‌زده‌كات مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حكومه‌تى ئه‌مريكا بكات له پێناو نه‌هێشتنى ده‌سه‌ڵاتى سه‌دام حوسێن، ئه‌گه‌ر ئه‌مريكا داوايان لێ بكات هاوكارى ده‌كه‌ن، به هه‌مان شێوه مه‌سعوود هاوكار ده‌بێت، به‌ڵام جياوازى نێوان جه‌لال و مه‌سعوود ئه‌وه‌يه، مه‌سعوود ده‌ڵێت: پێويسته دڵنيا بين له‌وه‌ى دڵنيابين كه ئه‌مريكا له‌به‌رحكومه‌تى سه‌دام له عێراق ده‌دات، مادام ئێمه دڵنيا نين له‌و كاره ئێمه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ناكه‌ين له هه‌ر ده‌ست پێشخه‌ريه‌ك كه ئامانجى رووخانى رژێمى سه‌دام نه‌بێت، به‌راى من تێروانى مه‌سعوود ده‌قيقتره له‌وه‌ى تر، ئه‌وان به ئاسانى ته‌عامل له‌گه‌ڵ ئه‌مريكا ناكه‌ن. وه‌ڵامم دايه‌وه من هه‌مان تێروانينم هه‌يه، ئه‌گه‌ر رێكه‌وتينيش نێوان ئه‌مريكا و كورد ئه‌و رێكه‌وتنه كورد ناجوڵێنى، ته‌نها له‌و كاته نه‌بێت، كه لايه‌نى تر‌ى عێراقى هه‌بێت، تا خۆيان له نێوان جه‌نگى كورد و عه‌ره‌ب نه‌بيننه‌وه، ئه‌وه جگه له‌وه‌ى بارزانى دڵه‌ڕاوكێيه‌كى گه‌وره‌ى هه‌يه به‌رامبه‌ر توركيا، ئێمه هاوڕاين له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڵسانگاندنه‌ى دۆخۆى كوردى، پێويسته به‌رده‌وام بين له پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ لايه‌نه كورديه‌كان.[12]
پێشتريش بارزانى هه‌ڵوێستى روون بوو، به‌رامبه‌ر ديدى ئه‌مريكا بۆ پرسى كورد و چۆنيه‌تى مه‌ماڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه، بروس ریدڵ، توێژەر و بەڕێوەبەری پرۆژەی هەواڵگری لە پەیمانگای بروكینگز له نووسينێكى ده‌ڵێت” بارزانی یەكێك لەو شەش سەركردەیەی ئۆپۆزیسیۆنی عێراق بوو كە سەردانی كۆشكی سپییان كرد. ئەو لە هەموویان زیاتر جێگەی متمانە بوو، بەڵام لە هەمووشیان سەختتر قەناعەتی پێ دەهێنرا، بە درێژایی گەشتەكە بە گومانەوە لە نیازەكانی ئەمریكای دەڕوانی. ئەو وەكوو كەسێكی گۆشەگیر لە ژووری رۆزڤێڵت دانیشتبوو، وەكوو كەسێك كە دەیزانی ناكرێت بەدەم بانگهێشتی ئاگاداركردنەوەی ئەمریكاوە نەیەت، بەڵام دەشیزانی ئاگاداركردنەوە و هۆشداریی ئەمریكییەكان وەهمێكی كارەساتخولقێنە[13].
لێره‌وه گومانى بارزانى به ئاشكرا بووه، به بێ ئه‌وه‌ى ئه‌و گومانه‌كانى خۆى بشارێته‌وه، بۆيه پێداگربووه له سه‌ر راكانى خۆى، ئه‌و نووسه‌ره هۆكاره‌كه‌ى ده‌گێرێته‌وه بۆ شۆڕشى ئه‌يلول، بۆيه ده‌ڵێت” هەڵبەت تێگەیشتن لە بێمەیلی و دوورەپەرێزییەكەی بارزانی كارێكی سەخت نەبوو. لە حەفتاكانی سەدەی رابردوو، مستەفا بارزانی، باوكی مەسعود بارزانی، سەركردایەتی سەرهەڵدانی كوردی لەدژی بەغدا دەكرد، ئەو جوڵانەوەیە بەنهێنی لەلایەن شای ئێران، دەزگای هەواڵگری ناوەندیی ئەمریكا و موسادی ئیسرائیلییەوە پشتگیری و هاوكاری دەكرا. بە پێچەوانەی هەموو مەزندەكان، كورد توانی سوپای عێراق لە بەشی زۆری كوردستان دەربكات.
ئه‌مه وايكردبوو بارزانى كه ده‌چوو بۆ ئه‌مريكا هه‌وڵى ده‌دا له كاتى رێكه‌وتن گرنتى ئه‌مريكا بێ حيسابكردن بۆ رابردوو قسه‌كانى ئه‌مريكا به هه‌ند وه‌ر نه‌گرێت” كاتێك مەسعود بارزانی گەیشتە كۆشكی سپی، لەگەڵ خۆیدا میراتێك لە مۆدێلی خیانەتی ئەمریكیی هەڵگرتبوو، به‌هۆى پشتێكردنه يه‌ك له‌دواى يه‌كه‌كانى ئه‌مريكا بارزانى متمانه‌ى به ئه‌مريكا نه‌بوو، ساڵى 1975 ئه‌مريكا شورشى ئه‌يلولى تاوانده‌وه پشتى له كورد كرد. ژەنەراڵ برێنت سكۆكرۆفت، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی بوش، میوانداریی كۆبوونەوەكەی دەكرد و زۆر بە باشی ئاگاداری ئەو رابردووە بوو. ئەویش وەكوو بارزانی مەیلێكی ئەوتۆی بۆ ئەو كۆبوونەوەیە نەبوو، تێیدا هەستی بە ئاسوودەیی نەدەكرد. سكۆكرۆفت بەردەوام جەختی لەسەر پشتگیریی ئەمریكا لە یەكپارچەیی خاكی عێراق دەكردەوە، ئەمەش كۆمەڵێك كۆد بوو كە ئاماژەیان بە دژایەتیی ئەمریكا لەگەڵ سەربەخۆیی كورد دەدا.[14]
هه‌ماهه‌نگى ئه‌مريكا به‌ر ده‌وام بوو له هێزه عێراقيه‌كان به تايبه‌تيش كورد له باكورى عێراق، به‌درێژايى ئه‌و ماوه‌يه چه‌ندين رێكخراوى ئه‌مريكى سه‌ردانى كوردستانيان كوردستانيان ده‌كرد، به‌رپرسانى كورد سه‌ردانى ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانيان ده‌كرد، دواجار له 2ى كانوونى يه‌كه‌مى ساڵى 2002 زاڵماى خه‌ليل زاد وه‌ك نێرده‌ى تايبه‌تى سه‌رۆكايه‌تى ده‌نێردرێت بۆ لاى عێراقيه ئازادى خوازه‌كان به ئامانجى كاركردن له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسيۆنى عێراقى، بۆ عێراقى دواى سه‌دام، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كۆنگره‌يه‌ك ده‌به‌ستن له له‌نده‌نى پايته‌ختى به‌ريتانيا[15].
كۆنگره‌ى ئۆپۆزسيۆنى عێراقى له له‌نده‌ن:
رۆژانى 14 و 15 ساڵى مانگى دوازده‌ى 2002 هێزه‌كانى ئۆپۆزسيۆنى عێراقى يه‌كه‌م كۆنگره‌يان به‌ست له له‌نده‌ن به‌مه‌به‌ستى خۆئاماده‌كردن بۆ روخانى رێژمى سه‌دامه حسێن[16]، سه‌رجه‌م لايه‌نه به‌ژداربووه‌كانى ئه‌و كۆنگره‌يه دانيان به‌وه داناوه كه كه‌ركوك پێوه‌سته بگه‌ڕيته‌وه سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ ده‌رچوونى به‌ياننامه‌ى كۆتايى ئيمزاى 65 كه‌سايه‌تى له‌سه‌ره، له خاڵى نۆى ئه‌و به‌ياننامه‌يه باس له چاره‌سه‌رى ريشه‌يى بۆ دۆخى كه‌ركوك ده‌كات، كه تێيدا هاتووه: له باره‌ى ده‌ركردن و پاكتاوى ره‌گه‌زى و گۆڕ‌انى واقيعى نه‌ته‌وه‌يى، كۆنگره ئيدانه‌ى هه‌موو جۆره راگوزاستنێك و پاكتاوێكى ره‌گه‌زى و به‌كارهێنانى چه‌كى كمياى ده‌كات، ئه‌وه‌ى روويداوه له كه‌ركوك و ناوچه‌كانى كه‌ركوك ومخمور وخانقين وسنجار وشيخان وزمار ومه‌ندلي و ناوچه‌كانيتر كۆنگره داوا ده‌كات شوێنه‌واره‌كانى نه‌مێنێت به‌گوێره‌ى ئه‌و رێكارانه:
ئــ گێرانه‌وه‌ى ده‌ركراوه‌كان بۆ شوێنى خۆيان پێدانه‌وه‌ى كه‌ل و په‌له‌كانيان قه‌ربووكردنه‌وه‌ى زيانه‌كان.
ب ــ گێرانه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌سه‌ڵات جێگرى كردوون له‌و ناوچانه‌ى سه‌ره‌وه بۆ شوێنى خۆيان.
ت گێرانه‌وه‌ى كورده فه‌يليه‌كان و سه‌رجه‌م ئه‌و عێراقيانه‌ى به بيانووى ئه‌وه‌ى به ره‌گه‌ز ئێران ده‌ركراون بۆ ده‌ره‌وه‌ى هێراق، به‌ده‌ر له‌وه‌ى ئه‌سڵيان چ بوو، ده‌سه‌ڵات به بێ هيچ ره‌چاوكردنيكىى هاووڵاتى عێراقى ده‌ريكردوون، پێويسته ره‌گه‌زنامه‌ى عێراقى قه‌ربووى ئه‌وزيانه‌يان بكرێته‌وه كه به‌و هۆيه‌وه تووشيان بوو له‌گه‌ڵ ئاشكراكردنى چاره‌نووسى كورده فه‌يليه‌كان له ساڵى 1980.
ج ــ هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ى ئه‌و ئه‌و كاره ئيداريانه‌ى ده‌سه‌ڵات له ساڵى 1968 پێى هه‌ڵساوه له پێناو گۆڕينى ديمۆگرافياى كوردى[17].
كورد ئه‌و كۆنگره‌يه‌و كۆنگره‌كانى تر‌ى وه‌ك ده‌ست‌پێكى لێك تێگه‌يشتن سه‌ير ده‌كرد بۆ دواى روخانى رژێمى سه‌دام حسێن، به‌پێچه‌وانه‌ى كورد لايه‌نه‌كانى تر هێلى پاشگه‌زبوونه‌وه‌يان هه‌بوو[18].
دەکرێ ئەنجامی ئەو کۆنگرە وەک بنەمایەک بۆ رێککەوتنی سیاسی دوای سەدام لێی بروانرێ وەک عەقدێک کەپێکەوە وڵات بەڕێوە دەبەن؟ چۆن؟ بەکام بەڵگە ؟
بەر لەوە ئەمریکا لەسەر ئاستی سیاسی لەناوخۆی عێراق تاچەند ئامادەیی کردبوو ؟
چۆن ئامادەیی کردبوو کورد تاچەندە بەشداریی ئەو ئامادەییە بوو ؟
لەکام وڵاتەوە ھێزەکانی ئەمریکا ئامادەیی ھێرشی زەمینیان کرد؟
به‌ڵام هێشتا هێزه‌كانى ئۆپۆزسيۆنى عێراقى يه‌ك ده‌نگ نه‌بوون، بۆيه ئه‌مجاره بڕياريان دا، له مانگى شوباتى ساڵى 2003 كۆنگره‌يه‌كى تر له ناوخۆى عێراق ببه‌ستن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش زاڵماى خه‌ليل زاد له‌گه‌ڵ تيمێكى ئه‌مريكى به‌ژدارى كۆنگره‌كه ده‌كه‌ن، له رێگاى توركيا دێنه ناوخاكى عێراق، كۆنگره‌كه له سه‌ڵاحه‌دين به‌سترا، له‌و كۆنگره‌يه هه‌ر يه‌ك جه‌لال تاڵه‌بانى و مه‌سعوود بارزانى ئاماده بوون، مه‌سعوود بارزانى كۆنگره‌كه‌ى بۆ ماوه‌يه‌ك دواخست به‌هۆى نه‌گه‌يشتنى زاڵماى خه‌ليل زاد[19]، له‌و كۆنگره‌يه ئاراسته‌كان لێك نزيكخرانه‌وه، ئه‌وكاته‌ش توركيا به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ى ده‌كرد، بارزانى له‌وكاته نيگه‌ران بوو به‌هۆى هه‌ڵوێسته‌كانى توركيا و پێى وابووه هه‌ر ده‌سته‌وردانێكى ناوچه‌يى ده‌بێت هۆى پشێوى زياتر له عێراق و ئارامى عێراق ده‌شێوێنێت[20].
ئەمریکا و روخاندنی رژێمی بەعس:
له 4 سێبتێمبه‌رى 2002 تۆرڵى ته‌لفيزۆنى سى بي ئێسى هه‌واڵى ئه‌مريكى به‌ڵگه نامه‌يه‌كى نهێنى له باره‌ى بڕيارى جه‌نگى ئه‌مريكى بۆ سه‌ر عێراق بڵاوكردبۆوه، كه وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌وكات دۆناڵد رامسفێڵد له سه‌ره‌تاكانى دواى رووداوى 11 سێپتێمبه‌رى 2001 بۆ سه‌ر واشنتۆن و نيۆرك بڕيارى دابوو.
له‌و به‌ڵگه‌نامه‌يه هاتبوو رامستفێڵد له‌گه‌ڵ دوو هاوكاره سه‌ربازيه‌كه‌ى گفتوگۆى كردووه، كه بيريان له‌وه كردۆته‌وه، كاتێكى گونجاوه بۆ لێدانى سه‌دام حسێن، نه‌ك به ته‌نها رێكخراوى قاعيده به‌سه‌ركايه‌تى ئوسامه بن لادن.
له‌و راپۆرته‌ى كه له‌سه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌كان بڵاوكرايه‌وه، له‌و كاته‌وه ئيداره‌ى ئه‌مريكا به سه‌رۆكايه‌تى جۆرج بۆشى كوڕ، ته‌ركيزى له‌سه‌ر ئه‌فغانستان و عێراق بووه، هه‌وڵى زۆرى دا بۆ رازيكردنى كۆنگرێس و راى گشتى ئه‌مريكى و جيهانى، بۆ رازى بوون به پيلانى جه‌نگ دژى عێراق، بۆش له لێدوانه‌كانى عێراقى تۆبه‌تبار كرد، كه هاوپه‌يمانى قاعيده‌يه” بژارده‌ى ئه‌وه له‌به‌رده‌ستى ئێمه نيه، كه هيچ نه‌كه‌ين به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانى به‌رنامه نه‌وه‌ويه‌كه‌ى عێراق بۆ به‌رهه‌مهێنانى چه‌ك[21].
دواى ئه‌مريكا به‌ريتانيا دووه‌م وڵات بوو، باسى له مه‌ترسيه‌كانى حكومه‌تى عێراق كرد بۆ سه‌ر ئاسايشى جيهان[22].
كاتژمێر نۆ و سى ده‌قه‌ى به‌يانى رۆژى 9/4/2003 جۆرج ده‌بليۆ بۆش فه‌رمانى به وه‌زيرى هێزه‌كانى ئه‌مريكا تا پلانى ئۆپه‌راسيۆنى به هێشكردنه سه‌ر عێراق ده‌سپێ بكات[23].
رۆژى 9/4/2003 ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا به ره‌سمى رووخانى رژێمه‌كه‌ى صه‌دام حوسێنى راگه‌ياند، دواى ئه‌وه له هه‌موو لايه‌ك هێزه ئۆپۆزسيۆنه‌كانى عێراق ئه‌وانه‌ى له ده‌ره‌وه‌ى عێراق بوون روويان كرده‌وه عێراق، به‌تايبه‌ت شيعه‌كان، كه ساڵانێك بوو له ئێران بوون گه‌ڕانه‌وه عێراق[24].
رۆژى 6/4/2003 له كاتى ده‌ستپێكردنى هێرشه‌كانى هاوپه‌يمانان ده‌ڤه‌رى هه‌ولێر به‌ره‌و مه‌خمور، هێزه‌كانى پێشمه‌رگه به‌شداربوون له‌و هێرشانه، له ئه‌نجامى بوردومانى هه‌ڵه‌ى فرۆكه‌كانى هاوپه‌يمانان پۆلێك پێشه‌مه‌رگه‌ى پارتى ديموكراتى كوردستان شه‌هيد بوون، چه‌ندين پێشمه‌رگه‌ش برينداربوون، له ناو برينداره‌كان وه‌جى بارزانى و مه‌سرور بارزانى به‌سه‌ختى برينداربوون.[25]
رۆژى 1/5/2003 جۆرج بۆشى كور پرۆسه كۆتايى سه‌ربازيه‌كانى عێراقى به شێوه‌يه‌كى يه‌كجارى راگه‌ياند، عێراق به‌بێ حكومه‌ت بوو، هێزه‌كانى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى باڵاده‌ستبوون به‌شێوه‌يى كرده‌يى، بۆيه ئه‌نجومه‌نى ئاسايش مه‌ركه‌زيه‌تى عێراقى دياريكرد له ژێر تيشكى بڕياره‌كانى ده‌ريده‌كات، ئه‌نجومه‌نى ئاسايش چاودێرى دۆخى عێراق ده‌كات تا رێكه‌وتنى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌يماننان له عێراق، كه له نێوان عێراق و ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا له ساڵى 2008ى مۆركرا[26].
دواى كۆتايهاتنى حكومه‌تى عێراقى، جۆرج بۆشى كوڕ، ئه‌مريكاى وه‌ك داگيركه‌رى عێراق ناساند، به له راگه‌ياندنى ئيداره‌ى ئه‌وكاتى ئه‌مريكا بوون به دوو به‌ش، به‌شێك پاڵپشتى بڕياره‌كه‌ى بۆش بوون، به‌شه‌كه‌ى تر دژى ئه‌و بڕياره بوون[27].
له مانگى 10 نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان ئه‌مريكاى وه‌ك داگيركه‌رى عێراق ناساند[28].
ئيداره‌ى جاى گارنه‌ر
دواى كۆتايى هاتنى جه‌نگ يه‌كه‌م نووسينگه‌ى ئه‌مريكا بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى عێراق دروستكرا، به‌سه‌رۆكايه‌تى جاى گه‌رنه‌ر، كه نێرده‌ى تايبه‌تى جۆرج بۆشى سه‌رۆكى ئه‌مريكا بوو له عێراق.
دواى سێ حه‌فته‌ى يه‌كه‌م گارنه‌ر به‌رێوبه‌رايه‌تيه‌كه‌ى به‌خراپ به‌كارهێنا، ئيداره‌ى واشنتۆن ده‌ستى به پاكردنه‌وه‌ى نووسينگه‌كه‌ى كرد.
له 15ى ئايار گارنه‌ر عێراقى به‌جێ هێشت، له برى گارنه‌ر پۆلبريمه‌ر رووى كرده عێراق، وه‌ك نێرده‌ى سه‌رۆكى ئه‌مريكا دامه‌زرا ده‌سه‌ڵاتى ته‌واوى به‌رسه‌ر فه‌رمانبه‌رانى ئه‌مريكا له عێراق پێدرا[29].
به‌و پێه‌ش بريمه‌ر به‌رزترين كارمه‌ندى ئه‌مريكيه له عێراق دواى بريمه‌ر دۆناڵد رامسفێڵد وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌مريكا، كه راسته‌وخۆ به جۆرج بۆشه‌وه به‌سترابۆوه[30].
پێكهێنانى ئه‌نجومه‌نى كاتى
دواى هاتنى دياريكردنى پۆڵبريمه‌رى حاكمى مه‌ده‌نى عێراق ده‌ستيكرد به كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ پاره‌ته سه‌ره‌كيه‌كانى عێراق، ده‌يويست به‌زووترين كات سه‌ركرده عێراقيه‌كان رازى بكات، كه ئه‌نجومه‌نێك پێ بهێنن به‌ناوى ئه‌نجومه‌نى حكوم، دواجار توانى سه‌ركرده عێراقيه‌كان رازى بكات بۆ دروستكردنى ئه‌و ئه‌نجومه‌نه، دڵنياشى دابوو به ئه‌ندامان كه ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتى راسته‌قينه‌ن له به‌رێوبردنى عێراق، ئه‌و پاڵپشتيانه، تا دواجار 25 كه‌سى هه‌ڵبرژارد، به ئاماده بوونى سيرجيو دي ميلو نوێنه‌رى نه‌ته‌وه‌يه يه‌كگرتووه‌كان ئه‌نجومه‌نى حكوم راگه‌ياندرا، ئاماده‌بوونى نوێنه‌رى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بۆ ئه‌وه بوو به‌جيهان بڵێن: عێراقيه‌كان خۆيان حكومى خۆيان ده‌كه‌ن[31].
رۆژى 13/7/2003 ئه‌نجومه‌نى حكومى عێراقى پێكهات[32]، سه‌رۆكايه‌تى ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ده‌ورى بوو، هه‌رجاره‌ى كه‌سێك بۆ ماوه‌ى مانگێك سه‌رۆكايه‌تى ده‌كرد[33].
ديارترين رۆڵى ئه‌و ئه‌نجومه‌نه سێ خاڵ بوو:
1ــ له ريشه‌كێشكردنى به‌عس
2ــ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ياسايى بارى كه‌سێتى.
3ــ ئاماده‌كردنى ده‌ستوورێكى كاتى[34].
له‌گه‌ڵ داگيركردنى ئه‌مريكا له عێراق، ئه‌مريكا پۆڵ بريمه‌رى كرد به حاكمى عێراق، له‌گه‌ڵ لێدانى عێراق سوپاى عێراقى په‌رش و بڵاوبوويه‌وه، شتێك نه‌ما به‌ناوى سوپاى عێراق، به‌هۆى ئه‌وه‌ى كورد و شيعه ئازارى زۆريان چه‌شتبوو بۆيه رازى نه‌ده‌بوون به هێنانه پێشه‌وه‌ى سوپاى عێراق، له‌گه‌ڵ يه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى پۆڵ بريمه‌ر له‌گه‌ڵ جه‌لال تاڵه‌بانى و مه‌سعوود بارزانى به بريمه‌ر راده‌گه‌ينن، ئه‌وان به‌هيچ شێوه‌يه‌ك رازى نين سوپاى پێشووى عێراق پڕ چه‌ك بكرێته‌وه، شيعه‌كانيش به‌هه‌مان شێوه‌ى كورد متمانه‌يان به‌و سوپايه نه‌بوو، له رۆژى 22ى ئايارى ساڵى 2003 فه‌رمانى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى سوپاى عێراقى ده‌كرا، پاشانيش فه‌رمانى دووه‌م له رۆژى 23ى ئايار ئيمزاكرا، كه بريتى بوو له هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ى قه‌واره‌كان كه وه‌زاره‌تى به‌رگرى و وه‌زاره‌ته پێوه‌نديداره‌كان به ئاسايشى نشتيمانى[35].
ئاماده‌كردنى ده‌ستوورى كاتى
له كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى حكوم پۆڵ بريمه‌ر به ئه‌ندامانى راگه‌ياند، كه ئه‌مريكا و هاوپه‌يمانانى ده‌يانه‌وێت ده‌سه‌ڵاتى ئه‌نجومه‌نى حكوم زياد بكات، ماوه‌ى پێدانه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات به عێراقيه‌كان ديارى بكات، له كانوونى دووه‌م جه‌لال تاڵه‌بانى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجومه‌نى حكومى گرته ده‌ست، له يه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى بريمه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى حكوم پێى راگه‌ياندن ئه‌مريكا ده‌يه‌وێت ده‌سه‌ڵات بداته‌وه ده‌ست عێراقيه‌كان له رۆژى 30 حوزه‌يرانى ساڵى 2004و حكومه‌تێكى كاتى پێك بهێندرێت ئه‌ركى ئه‌و حكومه‌ته پێهێنانى ئه‌نجومه‌نێكى كاتى و ده‌ستوورێكى به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام ده‌بوو بۆ ئه‌و ماوه‌يه‌ش ده‌ستوورێك هه‌بێت، بۆ ئيداره‌دانى عێراق له هه‌ردوو قۆناغى كاتى راگوزه‌ردا.
دياريكردنى ئه‌نجومه‌نى كاتى گرفتى گه‌وره دروست ده‌كات، له‌سه‌ر ميكانزم و شێوازه‌كه‌ى رێك ناكه‌ون، بۆيه داوا ده‌كه‌ن ئه‌مريكا پێدانى ده‌سه‌ڵات دوابخات به‌ڵام ره‌تى ده‌كه‌نه‌وه، دواجار بريمه‌ر هه‌ڕه‌شه ده‌كات ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ئێوه نه‌گه‌نه رێكه‌وتن ئه‌وا ئاماده‌م له‌گه‌ڵ عێراقيه‌كانى تر كاربكه‌م[36].
رۆژی 15 ی 11 ی 2003 له كۆنفره‌نسێكی رۆژنامه‌وانیدا تاڵه‌بانی به‌یانێكی به ناوی مه‌جلیسی حوكمه‌وه خوێنده‌وه كه جه‌دوه‌لێكی زه‌مانی دیاریكراوی بۆ چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی چاره‌نوسسازی عیراق و كوردستانی عیراق راگه‌یاند:
تا كۆتایی مانگی 2 (شوبات) ی 2004 قانون اداره الدوله العراقیه فی الفتره الانتقالیه بنوسرێ.
تا كۆتایی مانگی 5 (ئایار) ی 2004 هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسێكی ئینتیقالی ئه‌نجام بدرێ.
تا كۆتایی مانگی 6 (حوزه‌یران) ی 2004 حكومه‌تێكی ئینتیقالی له لایه‌ن مه‌جلیسی ئینتیقالی‌یه‌وه دابنرێ، ئه‌وسا (سلطه الائتلاف المؤقته) و (مجلس الحكم) هه‌ردو كاریان ته‌واو ئه‌بێ و هه‌ڵئه‌وه‌شێنرێنه‌وه، سه‌روه‌ری ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌وڵه‌تی عیراق[37].
دواتر عه‌دنان پاچه‌چى پێشنيار ده‌كات چاره‌سه‌رى ئه‌و ناكۆكيانه ببه‌نه نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان، پێوه‌ندى به كۆفى ئه‌نان ده‌كات ئه‌ويش پێشوازى له‌و بڕياره ده‌كات، كاتێك پاچه‌چى ده‌بێته سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى حكوم، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌ردانى ئه‌مريكا نيۆرك ده‌كات له نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان تاوتوێى ئه‌و پرسه ده‌كه‌ن رێك ده‌كه‌ون له‌سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات له ئه‌مريكا، خۆشى راده‌سپێدرێت بۆ نووسينه‌وه‌ى ده‌ستوور[38].·
چه‌ند پێشنيارێك هه‌بوو بۆ شێوازى نووسينه‌وه‌ى ده‌ستوور، دواجار بڕيار بدرێت كه ليژنه‌يه‌كى 25 بۆ نووسينه‌وه‌ى ده‌ستوور پێك بهێندرێت، كه زۆربه‌يان دادوه‌ر و پارێزه‌ر بوون[39]، به‌ڵام ئه‌و ليژنه‌يه كاريان له سه‌ر ئه‌و پرۆژه ده‌ستووريانه كردبوو، كه حزب و كه‌سايه‌تيه‌كان پێشنياريان كردبوو.
لايه‌نى كوردى يه‌ك له پارتى و يه‌كێتى ده‌ستوورێكيان دياريكردبوو، به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ى بيبه‌ن بۆ ئه‌نجومه‌نى حكوم به‌راورديان كردبوو، له كۆتايى خاڵه به‌هێزه‌كانى هه‌ردوولايان يه‌ك خستبوو، ئه‌بێ بیدرێته لیژنه‌ی قانونی پارله‌مان بۆ یه‌كخستن و چاككردنیان. باسه‌كه تا ئه‌و كاته فرسه‌ت ئه‌حمه‌د، سكرتێری پارله‌مانی كوردستان، به پرۆژه‌ی ئاماده‌كراوه‌وه بێت بۆ دیفاع كردن له‌و پرۆژه‌يه له كۆمیته‌كه‌دا[40].
چه‌سپاندنى مافى كورد له ده‌ستوورى عێراق به‌ربه‌ستى زۆرى له پێشبوو، هه‌وڵ ده‌درا، ئه‌و كه‌سانه‌ى كه نزيكن له كورد به‌ژدارنه‌بن له نووسينه‌وه‌ى ده‌ستوور، چونكه ئه‌وان دڵنيابوون كورد خاوه‌ن مافى قانوونى خۆيه‌تى[41]، له‌و ماوه‌يه‌دا پۆڵ بريمه‌ر چه‌ندين جار سه‌ردانى هه‌ولێر و سلێمانى كرد، بۆ رازيكردنى كورد، شيعه‌كان به تووندى دژى فيدراڵى هه‌رێمى كوردستان بوون.
كاتێك دێنه سه‌ر باسی ئاماده‌كردنی كۆمیته‌ی دیاریكردنی چۆنیه‌تی نوسینی ده‌ستوردا حه‌كیم به بیانوی پرس کردن به مه‌رجه‌عی دینی، پێشنیاری كرد بڕیاره‌كانی كۆنگره‌ی سه‌لاحه‌دین و ناسریه* هه‌ڵبگیرێن. مه‌سعوود بارزانی وه‌ڵامی ده‌داته‌وه، كه پێی باش نيه بۆيه داوای كرد وه‌كو خۆی بمێنێته‌وه چونكه فیدرالی بۆ كورد سه‌لماندوه.
دواى مه‌سعوود بارزانى جه‌لال تاڵه‌بانی پشتگيرى له بۆچوونه‌كه‌ى بارزانى ده‌كات و ده‌ڵێت: “ئه‌وه چه‌ندین ساڵه موعاره‌زه‌ی عیراقی مه‌لامیحی جۆری حوكمڕانی له عیراقدا دیاری كردوه به نیزامێكی دیمۆكراتی ته‌عه‌دودی پارله‌مانی فیدرالی[42].
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵى نووسينه‌وه‌ى ده‌ستوور له رۆژنامه‌كان نه‌يارانى كورد له شيعه‌و سوونه كه‌وتنه دژايه‌تى كردنى، له يه‌ك كاتدا”
له نه‌جه‌ف، صه‌دره‌دین قه‌بانچی نوێنه‌ری مه‌جلیسی ئه‌علا، له وتاری جومعه‌دا دژی فیدرالی دواوه.
له مزگه‌وتى كوفه، موقته‌دا صه‌در دژی فیدرالی دواوه.
سونگول چاپوك نوێنه‌رى توركمانه‌كان له ئه‌نجومه‌نى حكوم له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ الشرق الاوسط دژی فیدرالی كوردستان دواوه، ئه‌یه‌وێ سیسته‌می فیدرالی بۆ هه‌مو عیراق بێ. ئه‌گه‌ر كوردستان دروست ببێ، هه‌ڕه‌شه‌ی دروستكردنی توركمانستانی كردوه كه له ته‌له‌عفه‌ره‌وه ده‌س پێئه‌كا تا مه‌نده‌لی.
د- ئه‌حمه‌د كوبه‌یسی پێشه‌وای (الحركه الوطنیه الموحده) كه رێكخراوێكی سونییه رۆژنامه‌ی (الساعه) ده‌رئه‌كا چه‌ند جارێ به ئاشكرا دژی فیدرالی دواوه[43].
له نووسينه‌وه‌ى ده‌ستوور كورد رۆڵى به‌رچاوى هه‌بوو، ده‌كرێت كورد به چالاكترين گروپ دابندرێت، به‌تايبه‌ت خودى مه‌سعوود بارزانى، هه‌روه‌ها تيمى په‌رله‌مانى كوردستان رۆژانه چاودێرى نووسينه‌وه‌ى ده‌ستووريان ده‌كرد له به‌غدا، جگه له‌وه‌ش خودى مه‌سعوود بارزانى و چه‌ند ئه‌ندامێكى تر له‌گه‌ڵ تيمى په‌رله‌مان بۆ ماوه‌ى په‌نجا رۆژ له به‌غدا مانه‌وه به‌ژداريان هه‌بوو له ئاماده‌كردنى پرۆژه ده‌ستوور و چاره‌سه‌رى ئه‌و گرفتانه‌ى ده‌هاتنه پێشه‌وه كه ليژنه‌ى ده‌ستوورى رێك نه‌ده‌كه‌وتن له‌سه‌رى، ره‌وانه‌ى مه‌تبه‌خ سياسى ده‌كرا، كه له سه‌كرده‌ى لايه‌نه سياسيه‌كان پێكهاتبوو، ليژنه‌ى ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكايه‌تى مه‌سعوود بارزانى بوو، راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتى ده‌كرد، جگه له‌وه‌ش خودى جه‌لال تاڵه‌بانى به‌شدارى هه‌بوو له پرۆژه‌ى ده‌ستوور، جگه له‌وه‌ش نه‌وشيروان موسته‌فا به‌ژدارى هه‌بوو له مه‌تبه‌خى سياسى[44].
به‌هۆى ئه‌وه‌ى پێشتر له سه‌ر چاره‌سه‌رى پشكى كه‌ركوك رێكه‌وتبوون، شيعه‌كان ده‌يان ويست هه‌موو رێكه‌وتنه‌كانى له‌نده‌ن و سه‌ڵاحه‌دين و شوێنه‌كانى تر به‌لاوه بنێن، تا ئه‌وه‌ى جارێكى تر بتوانن په‌شيمان ببنه‌وه له‌و پرسانه‌ى پێوه‌ندى به كه‌ركوك هه‌يه.
ماده‌كانى په‌يوه‌ست به مافه‌كانى كورد، وه‌ك ماده‌ى (58)ى ده‌ستوور و فديڕالى، له‌سه‌رده‌مى كۆنگره‌كانى ئۆپۆزسيۆنى عێراقى چه‌سپابوو، به‌ڵام كاتێك ويستيان بيخه‌نه چوارچێوه‌ى ياسايى هه‌وڵدرا به‌ربه‌ستى بۆ دروست بكرێت، به‌ڵام سه‌رى نه‌گرت، وه‌ك له پێشوو باسمان كرد، چه‌ندين لێدوانى توند و پيلانى بۆ داڕێژرا، به‌ڵام سه‌ركردايه‌تى كورد هه‌مووى شكست پێهێنان.
وه‌ك له ده‌ستوورى عێراق هاتووه، ماده‌ى 58 كه دواتر بوو به ماده‌ى 140″[45] ئه‌م مادده‌یه به زه‌بری كورده‌كان دانراوه، ئه‌ویش به مامه‌ڵكردنێك له نێوان شیعه‌كان و سوننه‌كانه‌وه، سوننه‌كان ئه‌م مادده‌یه‌یان به‌لاوه په‌سند نییه به‌ڵام پێده‌چێت به زه‌بری كورده‌كان ئه‌م مادده‌یه خرابێته ده‌ستووری عیراقه‌وه، كه ئه‌مه‌ش تا ئێستا روون نییه. ئه‌توانین بڵێین كه له كاتی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی دادگای ده‌ستوری له‌لایه‌ن سه‌درییه‌كانه‌وه كه زۆر جددی نه‌بوون له ئیشه‌كانیاندا، مادده‌ی 140 هاتبێته ئاراوه و خرابێته ده‌ستووره‌وه، به‌ڵام ئه‌توانم بڵێم عه‌بدول عه‌زیز ئه‌لحه‌كیمی سه‌رۆكی مه‌جلیسی باڵا ئه‌م مادده‌یه‌ی خستبێته ده‌ستووره‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا ئه‌گه‌ر كورده‌كان نه‌بوونایه مادده‌یه‌كی له‌و جۆره نه ده‌چووه ده‌ستووری عیراقه‌وه[46].
ماده‌ى (58)ى ده‌ستوورى كاتى و پرسى كه‌ركوك:
ده‌ستوورى كاتى عێراقى پێكهاتبوو له 62 ماده‌ى ده‌ستوورى، له ماده‌ى 58ى ئه‌و ده‌ستووره، باس له ئاسايكردنه‌وه‌ى دۆخى كه‌ركوك ده‌كات، ئه‌و ماده‌يه به‌م شێوه‌يه داڕێژراوه:
يه‌كه‌م: حكومه‌تى كاتى عێراقى، به‌تايبه‌ت ده‌سته‌ى باڵاى چاره‌سه‌كلادنى كێشىه‌كانى موڵكايه‌تى به‌په‌له رێ و شوێن ئه‌گرنه به‌ر بۆ لابردنى سياسه‌تى راگواستن و دوورخستنه‌وه‌ى خه‌ڵك له شوێنى نيشته‌جێى خۆيان، كه به‌هۆى ره‌فتاره‌كانى رژێمى پێشوو روويداوه له گۆڕينى بارى دانيشتوانى ناوچه جياوازه‌كان به كه‌ركوكيشه‌وه.
بۆ نه‌هێشتنى ئه‌و زوڵمه، حكومه‌تى عێراقى ئه‌و هه‌نگاوانه جێبه‌جێ ده‌كات:
أ ــ گه‌ڕانه‌وه‌ى ڕ‌اگوێزراو دوورخراو و كۆچپێكراوه‌كان بۆ سه‌رماڵ و موڵكى خۆيان له ماوه‌يه‌كى شياودا به گونجان له‌گه‌ڵ ياساى ده‌سته‌ى باڵاى چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كانى موڵكايه‌تى، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌توانرا پێويسته حكومه‌ت قه‌ره‌بوويه‌كى دادپه‌روه‌رانه‌يان بكات.
1 ـــ به‌گوێره‌ى ماده‌ى 10ى ياساى ده‌سته‌ى باڵاى چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كانى موڵكايه‌تى سه‌باره‌ت به‌وكه‌سانه‌ى هێنراون بۆ ناوچه دياريكراوه‌كان، له كێشه‌كان بكۆڵێته‌وه، بۆ مسۆگه‌ركردنى سه‌ر له نوێ نيشته‌جێكردنه‌وه‌يان له لايه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه.
2 ــ سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ى بێبه‌ش كراون له دامه‌زراندن يا له پێويستيه‌كانى گوزه‌ران تا ناچاريان بكه‌ن له زێدى خۆيان كۆچ بكه‌ن و زه‌ويه‌كانيان به‌جێ بهێڵن، پێويسته حكومه‌ت هانى ئه‌وه بدات ده‌رفه‌تى نوێى كاريان له‌و ناوچه‌يه و زه‌وييان بۆ بڕه‌خسێنێت.
3 ــ سه‌باره‌ت راستكردنه‌وه‌ى بارى نه‌ته‌وه‌يى، پێويسته حكومه‌ت هه‌موو بڕياره‌كانى په‌يوه‌ست هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و رێگه بدات كه‌سانى زيان لێكه‌وتوو به‌بێ زۆر لێ‌كردن و گوشار مافى خۆيان له دياريكردنى ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌يى خۆيان په‌يڕه‌و بكه‌ن.
دووه‌م: رژێمى پێشوو به مه‌به‌ستى به‌ديهێنانى ئامانجى سياسى، ده‌ستكارى سنووره ئيداريه‌كانى كردووه و گۆريويه‌تى بۆيه پێويسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نى سه‌رۆكايه‌تى و حكومه‌تى گواستنه‌وه‌ى عێراقى راسپارده پێشكه‌شى كۆمه‌ڵه‌ى نشتيمانى بكه‌ن، له پێناو چاره‌سه‌كردنى ئه‌و گۆڕانكارييه ناڕه‌وايانه. ئه‌گه‌ر نه‌تواندرا ئه‌وا پێويسته ناوبژيوانێكى بێلايه‌ن دابمه‌زرێت بۆ لێكۆڵينه‌وه له كێشه‌كه‌و پێشه‌كشكردنى راسپارده، ئه‌گه‌ر نه‌تواندرا له سه‌ر ناوبژيوانێك رێكبكه‌ون، ئه‌وا پێويسته ئه‌نجومه‌نى سه‌رۆكايه‌تى داوا له سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بكات، كه كه‌سايه‌كى نێوده‌وڵه‌تى ناودار بۆ ئه‌و ناوبژيوانيه ده‌ستنيشان بكات.
سێيه‌م: چاره‌سه‌كردنى يه‌كجاره‌كى ناوچه جێناكۆكه‌كان به‌كه‌ركوكيشه‌وه داوده‌خرێت بۆ پاش جێبه‌جێكردنى رێوشوێنه‌كانى سه‌ره‌وه و ئه‌نجامدانى سىه‌رژمێريه‌كى عاديلانه[47].
حكومه‌تى كاتى به‌سه‌رۆكايه‌تى ئه‌ياد عه‌لاوى:
رۆژى 2/6/2004 ئه‌نجومه‌نى حكوم به كۆى ده‌نگ ئه‌ياد عه‌لاوى به‌سه‌رۆكى حكومه‌تى ئينتيقالى عێراق هه‌ڵبژارد، غازى عه‌جيل ياوه‌ر كرا به سه‌رۆكى كاتى عێراق، ئه‌ياد عه‌لاوى له رۆژى 5/6/2004 نامه‌يه‌كى ئاراسته‌ى گه‌لى عێراق كرد، له‌و نامه‌يه عه‌لاوى به‌هيچ جۆرێك ئاماژ ناكات به عێراقێكى ئيتيحادى، يان فيدڕالى، يان داوا ناكات ده‌بێت له ياساى به‌رێوبردنى عێراق بۆ قۆناغى ئينتيقالى بكرێت[48].
هه‌مان رۆژ نامه‌يه‌كى تر ئاراسته‌ى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان ده‌كات، به‌بێ ناوهێنانى كورد و كوردستان و ئاماژه به فيدڕاليه‌ت، يان باسكردن له مه‌ينه‌تيه‌كانى كورد[49].
كه بڕياربوو له‌و ماوه‌يه‌ش كار بۆ جێبه‌جێكردنى ماده‌ى58 بكات، به‌ڵام نه‌ك جێبه‌جێى نه‌كرد، هيچ هه‌وڵێكى بۆ نه‌دا، لێره‌وه‌ش يه‌كه‌م ده‌ركه‌وته‌ى پشتكردنى شيعه بوو له كورد، كاتێك رۆژى 24/6/2004 ئه‌ياد عه‌لاوى له نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان وتارێكى دوورودرێژى پێشكه‌كرد، ئه‌وكات ته‌له‌فيزۆنى بى بى سى راسته‌وخۆى بڵاوى كرده‌وه، عه‌لاوى به‌هيچ جۆرێك باسى كورد و كوردستان و فيدڕاڵى نه‌كرد، جگه له‌وه‌ش هيچ ئاماژه‌يه‌كى به كاره‌ساته‌كانى ئه‌نفال و هه‌ڵبجه نه‌كرد[50].
له‌و ماوه‌يه‌دا هيچ هه‌نگاوێك نه‌ندرا بۆ جێبه‌جێكردنى ماده‌ى (58)ى تايبه‌ت به بارودۆخى كه‌ركوك.
ئه‌و ماوه‌يه‌ى عه‌لاوى سه‌رۆكوه‌زيران بوو، كورد نيگه‌ران بوو له هه‌ڵوێستى ئه‌مريكا له عێراق، به‌تايبه‌ت ئه‌مريكيه‌كان هيچ حيسابێكى تايبه‌تيان بۆ كورد نه‌كردبوو، ناوبردنى پێشمه‌رگه به ميليشيات به‌ره‌سمى لاى ئه‌مريكيه‌كان جێگاى نيگه‌رانى كورد بوو[51].
[1] ــ بڕوانه: https://www.almrsal.com/post/35649
[2] ــ براوانه: ملوك النفط كيف قلبت الولايات المتحدة ، وإيران والسعودية موازيل القوى في شرق الأوسط،/ أندرو سكوت كوبر، ترجمة أحمد حسن المعينى، دارجداول للنشر والتوزيع لاپه‌ره 345.
[3] ــ بڕوانه: رۆژگارى ژيانم ئه‌وها تێپه‌ڕى فه‌رهاد عه‌ونى به‌رگى يه‌كه‌م / چاپى يه‌كه‌م/ شوێنى چاپ: چاپخانه‌ى رۆژهه‌ڵات/ هه‌ولێر/ لاپه‌ڕه 745
[4] ــ السفير لاپه‌ره 109
[5] ــ سه‌رچاوه‌ى پێشوو لاپه‌ره 107
[6] ـــ بڕوانه: خصائص النظام الفدرالي في العراق: دراسة تحليلية مقارنة، شورش حسن عمر/ المركز العربي للنشر والتوزيع/ چاپى دووه‌م لاپه‌ڕه 103
[7] ــ سه‌رچاوه‌ى پێشوو لاپه‌ڕه 104
[8] ــ مام جه‌لال ديدارى ته‌مه‌ن له لاوێتيه‌وه بۆ كۆشكى كۆمارى ئاماده‌كردنى سه‌ڵاح ره‌شيد لاپه‌ره 254
[9] ـــ براوانه: https://www.albayan.ae/last-page/1998-12-20-1.1017741
[10] ــ التحالف السورى الإيرانى والمنطقة عبدالحليم خدام لاپه‌ره 20ـ چاپى يه‌كه‌م دارالشروق 2010
[11] ــ بۆ نزكايه‌تى هێزه شيعه‌كان له ئێران بڕوانه: السفير من كابوا إلى البيت الأبيض رحتلى عبر عالم مضظرب/ الدارالعربية للعلوم ناشرون/ لاپه‌ره 223
[12] التحالف السورى الإيرانى والمنطقة عبدالحليم خدام لاپه‌ره 20ــ 22ــ 23 چاپى يه‌كه‌م دارالشروق 2010
[13] ـــ بروانه: http://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/08112017
[14] ـــ بڕوانه: سه‌رچاوه‌ى پێشوو
[15] ـــ بروانه: السفير لاپه‌ره 218
[16] ـــ كه‌ركوك له‌گه‌مه‌ى ريكه‌وتنه‌كان پانۆڕاماى كه‌ركوك و ماده‌ى 140، 2002 ــ 2011 كۆكۆدنه‌وه‌و ئاماده‌كردن: على فه‌تاح مه‌جيد لاپه‌ره 25
[17] ـــ سه‌رچاوه‌ى پێشوولاپه‌ره28
[18] ــــ بڕوانه: ئايه فيدڕاڵيه‌ت وه‌ك خيارێكى سياسى له عێراق پياده ده‌كرێت؟ جه‌وهه‌ر ناميق سالم، چ 2 ده‌زگاى ئاراس لاپه‌ره20
[19] ـــ بروانه: السفير: لاپه‌ره 234
[20] ـــ بروانه: سه‌رچاوه‌ى پێشوو لاپه‌ره235
[21] ــــ بروانه: الغزو- الأميركي- للعراق- مبررات- واهية- ونتائج-كارثية http://www.aljazeera.net/encyclopedia/military/2016/12/23/
[22] ـــ بروانه سه‌رچاوه‌ى پێشوو.
[23] ـــ بروانه: خاڵه‌كانى بڕيادان جۆرج ده‌بليو بۆش، وه‌رگێرانى له ئينگليزيه‌وه به‌رهه‌م ناوده‌شتى/چاپى يه‌كه‌م له بڵاوكراوه‌كانى خانه‌ى په‌خشى رێنما زنجيره: 406، لاپه‌ڕه 309
[24] ــــ مجلة المحقق الحلي للعلوم القانونية والسياسية ژماره يه‌ك ساڵى حه‌فته‌م 2015 لاپه‌ر 263
[25] ـــ بروانه: http://xebat.net/detail_articals.php?id=46742&z=5&l=1&fbclid=IwAR2ZEs8HgN5R983GHZIgtzTAiL3QhXrHj05HgueTGvwbZdDZoXvvyqw_HN0
[26] ـــ مجلة المحقق لاپه‌ره: 280
[27] ــ بڕوانه: السفير لاپه‌ڕه 241.
[28] ــ بڕوانه: http://www.bbc.com/arabic/middleeast/2014/04/140424_iraq_timeline
[29] ــ بروانه: من حرق العراق: أسرار المجازر والمجابهات في بغداد، محمد محمود المندلاوي، دار المعرفة بيروت، لاپه‌ڕه 81.
[30] ــ ساڵه‌كه‌م له عێراق نووسينى پۆڵبريمه‌ر، وه‌رگێرانى محمد چيا، چاپى چواره‌م، بڵاوكردنه‌وه‌ى ناوه‌ندى ئاوێر، لاپه‌ڕه 11.
[31] ــــ سه‌رچاوى پێشوو: لاپه‌ر 138
[32] ـــ ئه‌نجومه‌نى كاتى پێكهاتبوو له 25 ئه‌ندام، كه پێك هاتبوو له 13 ئه‌ندامى شيعه، 5 ئه‌ندامى كورد، 5 ئه‌ندامى عه‌ره‌ب، 1ئاشورى، 1 توركمان.
[33] ــ بروانه: http://www.aljazeera.net/encyclopedia/icons/2016/2/2/بول- بريمر- أميركي- حكم- العراق
[34] ـــ سه‌رچاوه‌ى پێشوو.
[35] ـــ بڕوانه ساڵه‌كه‌م له عێراق لاپه‌ره 82و 83
[36]ـــ سىه‌رچاوه‌ى پێشوو: 297
[37] ــ ياداشته‌كانم له ئه‌نجومه‌نى حكوم نه‌وشيروان مسته‌فا
[38]ــ في عين الإعصار عدنان باجه‌جي دار الساقي/ چاپى يه‌كه‌م 2013، لاپه‌ره 263
- ــ د.منذر الفضل ناوى لاينه‌كه‌ى نه‌هێناوه، به‌ڵام هه‌ست ده‌كرێت ئه‌و لايه‌نانه شيعه‌كانن بووينه، چونكه له‌و كاته هێشتا عه‌ره‌بى سوونه خۆيان ئاماده نه‌بوون به‌شدار بن له نووسينه‌وه‌ى ده‌ستوورى عێراق.
[39] ـــ مشكلات الدستور العراقي منذر الفضل جذوره، كتابته، تعديلاته رؤية قانونية ــ لمستقبل الديموقراطية في العراق دار آراس لطباعة والنشر لاپه‌ره: لاپه‌ڕه 56
[40] ـــ بروانه: ياداشته‌كانم له ئه‌نجومه‌نى نه‌وشيروان مسته‌فاhttp://archive.sbeiy.com/ku/ArticleParts.aspx?PartID=10&ArticleID=182&AuthorID=36
[41] ــ سه‌رچاوه‌ى پێشوو: 53
* ــــ كۆنگره‌ى ناصريه له15/4/2003 له شارى ناصريه به‌سترا، زۆرێك له كه‌سايه‌تى سه‌كرده عێراقيه‌كان به‌ژداريان بۆ دياريكردنى داهاتووى عێراق، ئه‌و كۆنگره‌يه هيچ راسپاردايه‌كى نوێى تێدا نه‌درا، جگه له پابه‌ند بوون برياره‌كانى كۆنگره‌كانى له‌نده‌ن و صه‌لاحه‌دين.
[42] ـــ ياداشته‌كانم له ئه‌نجومه‌نى حكوم نه‌وشيروان مسته‌فا http://archive.sbeiy.com/ku/ArticleParts.aspx?PartID=2&ArticleID=182&AuthorID=36
[43] ـــ سه‌رچاوه‌ى پێشوو
[44] ـــ مشكلات الدستور العراقي منذر الفضل 90
[45] ــ بڕوانه: ده‌ستوورى عێراقى ماده‌ى 140
[46] ـــ بروانه: http://archive.sbeiy.com/ku/Dosya_Rozhnama_detail.aspx?ArticleID=40&CatID=4&Cat=dosya
[47] ـــ ده‌ستوورى كاتى عێراق ماده‌ى په‌نجا و هه‌شت https://www.iraqja.iq/view.78/
[48] ــــ ئايه فيدڕاڵيه‌ت وه‌ك خيارێكى سياسى په‌ێره‌و ده‌كرێت؟ 114
[49]ــــ بڕوانه سه‌رچاوه‌ى پێشوو.
[50] ــــ عێراقى دواى سه‌دام و چاره‌نووسى باشورى كوردسان، د.بورهان ياسين، ده‌زگاى په‌خش و چاپى سه‌رده‌م چاپى يه‌كه‌م 2008، لاپه‌ڕه 178.
[51] ـــ بڕوانه: ئايه فيدڕاڵيه‌ت وه‌ك خيارێكى سياسى په‌ێره‌و ده‌كرێت؟ 104