نوچەنێت
دۆناڵد ترمپی سەرۆکی ئەمەریکا بە حەیدەر عەبادی راگەیاندووە، کە ئەمەریکا دەیەوێت عێراق قەرەبووی سوپای ئەمەریکا بە پارە و نەوت بکاتەوە.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی ماڵپه‌ری هه‌واڵی ئاكسیۆزی ئه‌مەریكی، له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق، لە ساڵی ٢٠١٧ و لە کۆشکی سپی، ترەمپ دووجار پێی گوتووە، كه پێویسته عێراق به نه‌وته‌كه‌ی قه‌ره‌بووی ئه‌و زیانه‌ی ئه‌مەریكا بكاته‌وه، كه له‌ماوه‌ی پڕۆسه‌ی جه‌نگی عێراق رووبه‌رووی ئه‌مەریكا و سوپاكه‌ی بۆته‌وه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی كۆشكی سپی به‌و ماڵپه‌ره ئه‌مەریكییه‌یان گوتووە، له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یاندا، تره‌مپ به عه‌بادی راگه‌یاندووه، ئه‌مەریكا به ترلیۆن دۆلاری له عێراقدا خه‌رجكردووه و عێراقیش نه‌وتی هه‌یه، ده‌بێ چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و نه‌وته بدۆزنه‌وه.
له‌وه‌ڵامیشدا عه‌بادی به تره‌مپی گوتووە “سه‌رۆك تره‌مپ وه‌كو ئاگاداریت ژماره‌یه‌كی زۆری كۆمپانیای ئه‌مەریكی له عێراقن و كاری بواری نه‌وت و غاز ده‌كه‌ن”.