نوچەنێت–رۆیتەرز
راوێژکاری نەمسا، لێدوانەکانی سەرۆککۆماری ئێران، لەبارەی ئیسرائیل مەحکوم دەکات.
سباستیەن کۆرتز، راوێژکاری نەمسا، لە پەیامێکی تویتەری، بەرامبەر بە لێدوانەکانی رۆژی رابردووی حەسەن روحانی، هەڵوێستی وەرگرت و دەڵێت “ئەم گوتانە قابلی قبووڵ نییە”.
حەسەن روحانی، رۆژی رابردوو هەڕەشەی لە ئیسرائیل کرد و ئەم وڵاتەی بە گرێیەکی شێرپەنجە شوبهاند و جەختی لە سەر لەناوبردنی ئەم وڵاتە کردەوە.
کورتز هەروەها نووسیویەتی: بردنە ژێر پرسیاری کیانی ئیسرائیل و بانگەشە بۆ لەناوبردنی، بە شێوەیەکی گشتی رەتدەکەینەوە.
راوێژکاری نەمسا هەروەها دەڵێت، نەمسا بەرامبەر بە ئیسرائیل بەرپرسیارێتی مێژوویی لە ئەستۆیە و لە روانگەوەی ئێـمەوە، ئەمن و ئاسایشی ئیسرائیل قابلی دانوستان نییە.