روحانی پەیامێک ئاراستەی سعودیە دەکات

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

سەرۆککۆماری ئێران پەیامێک ئاراستەی سعودیە دەکات و دەڵێت، ئامادەین بەرامبەر بە تیرۆریستان و زلهێزەکان، بەبێ هیچ چاوەڕوانیەک، بەرگری لە بەرژەوەندی خەڵکی سعودیە بکەین.

حەسەن روحانی، سەرۆککۆماری ئێران، لە گوتارێک، کە لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی وەحدەتی ئیسلامی پێشکەشی کرد، ئاماژەی بە رێککەوتنی ٤٥ ملیار دۆلاری سعودیە و ئەمریکا و رێککەوتنی ١٠١٠ ملیار دۆلاری کڕینی چەکی لە نێوان دوو وڵات کرد  و گوتی: سعودیەکان پێیان وایە بەم رێککەوتنانە، ئاسایشیان پارێزراوە، لە کاتێکدا ئەمریکیەکان گوتوویانە ئێـمە مانگایەکی شیری دەدۆشێن.

حەسەن روحانی، هەروەها ئاماژەی بە لێدوانێکی سەرۆکی ئەمریکا کردووە و دەڵێت، وەک ئەمریکیەکان بۆ خۆیان دەڵێن “ئەگەر ئەوان نەبن، سعودیە دوو هەفتەی زیاتر بەردەوامی و ئاسایش بە خۆوە نابینێ”.

بەرامبەر بەم گوتانەی حەسەن روحانی، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، هەڵوێستی وەرگرتووە و رایگەیاندووە، ئەم لێدوانانە بێزارکەرن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com