ئیسرائیل گەورەترین رێککەوتن گەڵ یەکێتی ئەرووپا واژۆ دەکات

0

نوچەنێت–ئاژانسەکانی ئیسرائیل

کەناڵی دووەمی تەلەفزیۆنی فەرمی ئیسرائیل رایگەیاند، ئەم وڵاتە بە هاوکاری ئیمارات و پشتیوانی یەکێتی ئەوروپا، رێککەوتنێکی سەبارەت بە هەناردەکردنی گاز بۆ وڵاتانی ئەوروپی واژۆ کردووە.

رۆژنامەی معاریو لەم بارەوە نووسیویەتی: ئیسرائیل، یۆنان، ئیتالیا و قبرس، دوای دوو رۆژ گفتوگۆ و کۆبوونەوەی بەردەوام، رێککەوتنێکیان واژۆ کردووە، کە بەو پێیە رێگە بە دروستکردنی درێژترین و قوڵترین هێڵی بۆری گاز لە سەر ئاستی جیهان دەدرێ.

پرۆژەی راکێشانی ئەم هێڵە، کە ئیسرائیل بە ئەوروپاوە گرێ دەدات بە پشتیوانی یەکێتی ئەوروپا و  ئەبوزەبی دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

درێکایی ئەم هێڵە بۆریە ٢٠٠٠ کیلۆمەتر و قوڵاییەکەی ٣.٥ میترە و رێگە بە ئیسرائیل دەدات، کە گازی خۆی هەناردەی وڵاتانی ئەوروپای رۆژهەڵات و باڵکان بکات.

ئەم پرۆژەیە، یەکەم جار لە لایەن وەزیری وزەی ئیسرائیل بە یەکێتی ئەوروپا پێشنیار کرا و ١٠٠ ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخان کراوە.

پێشبینی دەکرێ ئەم پرۆژەیە، لە چەند مانگی داهاتوو بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە و لە ماوەی پێنج ساڵدا بگاتە ئەنجام.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com