نوچەنێت–ئیلنا
پێگەی هەواڵی کۆنگرێسی ئەمریکا رایگەیاندووە، بەرپرسانی ئەمریکی بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا سەبارەت بە دۆسیەی کوشتنی رۆژنامەنووسی رەخنەگری سعودیە، راپۆرتێک ئاراستەی سینای ئەم وڵاتە بکەن.
سینای ئەمریکا، بڕیارە لە دوای ئەم راپۆرتە، سەبارەت بە سزادانی بەرپرسانی سعودیە، بڕیاری کۆتایی بدەن.
سیناتۆرە ئەمریکیەکان رایانگەیاندووە، ئەم راپۆرتە دەتوانێ بڕیاری کۆتایی کۆنگرێس لە بارەی گەمارکانی سەر سعودیە یەکلا بکاتەوە.