نوچەنێت-مهر
وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لە گەڵ ئاژانسێکی هەواڵی ئیتالی، هەڕەشەی پیتاندنی یۆرانیۆم دەکات.
محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، لەم بارەوە دەڵێت: بە سەرنجدان بە پێشێلکردنی رێککەوتنی ئەتۆمی لە لایەن ئەمریکاوە، ئێران بە مافی خۆی دەزانێ وەک قۆناغی پێش رێککەوتنی ئەتۆمی، دەست بکاتەوە بە پیتاندنی یۆرانیۆم.
زەریف هەروەها داواکاری ئەمریکا لە وڵاتانی ئەوروپی بە بێ بنەما وەسف دەکات و دەڵێت “ئەگەر ئەوروپییەکان خاوەنی سەروەری و سەربەخۆیی بڕیاردان بن، دەبێ بەرامبەر بە داواکانی ئەمریکا بوەستنەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران، رێککەوتنی ئەتۆمی بە یەکێک لە جددیترین رێککەوتنەکانی مێژووی هاوچەرخ وەسف دەکات و دەڵێت، ئەگەری دووبارەبوونەوەی ئەستەمە.
لە بارەی دیداری نێوان سەرانی ئێران و ئەمریکا، زەریف دەڵێت “ترەمپ کەسێکی جێی متمانە نییە، ئێـمە لە گەڵ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، دوو ساڵ و نیو لە دانوستان و گفتوگۆدا بووین، ئەگەر لە گەڵ ترەمپیش بکەوینە گفتوگۆوە، مانای وایە دوو ساڵی دیکەمان بە فێرۆ داوە، چون پێدەچێ سەرۆکی داهاتووی ئەم وڵاتە، رێککەوتنەکان هەڵبوەشێنێتەوە.