نوچەنێت-وۆڵ ستریت جۆرناڵ
پێگەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، لە راپۆرتێکدا باس لە گوشارەکانی ئەمریکا بۆ سەر عێراق دەکات و رایگەیاندووە، کە واشنتۆن بە ئامانجی رێگرتن لە هاوردەکردنی کارەبا و گازی ئێران، گوشاری خستۆتە سەر بەغدا.
بە گوێڕەی راپۆرتەکەی وۆڵ ستریت جۆرنال، ئەمریکا بە نیازە کۆمپانیاکانی ئەم وڵاتە و هاوپەیمانانی ناوچەیی خۆی، لەوانە سعودیە بکاتە جێگرەوەی ئێران لە بازاڕی وزەی عێراق.
ئەم هەنگاوەی ئەمریکا بە ئامانجی دابڕانی عێراق لە ئێران و کەم کردنەوەی کاریگەری و نفوزی ئێرانە لە وڵاتانی عەرەبی.
سەرباری ئەوەی، کە عێراق بە یەکێک لە گەورەترین بەرهەمهێنەرانی نەوتی جیهان هەژمار دەکرێت، بەڵام بۆ دابین کردنی کارەبا و گازی خۆی بەستراوەیە بە ئێران.