نوچەنێت-ئانادۆڵ
خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا، دانانی خاڵی چاودێری لە باکوری سوریا رەتدەکاتەوە.
وەزیری بەرگری تورکیا دەڵێت: بەردەوام لەبارەی دانانی خاڵی چاودێری لە باکوری سوریا ناڕەزایەممان بەرامبەر بە ئەمریکا دەربڕیوە و هۆشداریشیمان داوەتە واشنتۆن.
ئاکار جەخت دەکاتەوە، دانانی خاڵی چاوذیری، کاریگەری نگەتیڤی دەبێت و دۆخی ئاڵۆزی ناوچەکە زیاتر بەرەو ئاڵۆزی دەبات.
وەزیری بەرگری تورکیا هەروەها دەڵێت: ئەگەر ئەنقەرە هەست بە مەترسی بکات، کاردانەوەی توندی دەبێت.
جەیمز ماتیس، وەزیری بەرگری ئەمریکا، لە بارەی بڕیاری دانانی خاڵی چاودێری گوتوویەتی، کە ئەمە هەنگاوێەکە بۆ کەم کردنەوەی ناکۆکیەکانی نێوان تورکیا و هاوپەیمانانی کوردی واشنتۆن لە سوریا.