نوچەنێت-ئاژانسەکان
وەزیری دەرەوەی روسیا، جەخت لە سەر گەڕانەوەی سوریا بۆ ئەندامەتی لە کۆمکاری عەرەبی دەکات و دەڵێت، دەرکردنی سوریا لەم یەکێتییە هەڵەیەکی گەورە بوو.
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا، لە گوتارێک لە کۆنفرانسی گفتوگۆی نێودەوڵەتی مەدیتەرانە لە شاری رۆم، پایتەختی ئیتالیا، گوتی: کۆمکاری عەرەبی دەتوانێ دەوری سەرەکی و کاریگەر لە پرۆسەی ئاشتی لە ناوچەکە بگێرێ.
لاڤرۆڤ هەروەها دەڵێت، هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی لیژنەی ئامادەکردنی دەستوری نوێی سوریا رووەوە کۆتاییە و گفتوگۆکانی ئاستانا لە داهاتووشدا سەرنج دەخاتە سەر ئەم هەوڵانە.
بە گوتەی وەزیری دەرەوەی روسیا، قەیرانی سوریا دەکرێ بە پێی یاسا و رێسا نێودەوڵەتیەکان چارەسەر بکرێت. سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی روسیا، لەم بارەوە جەختی لە سەر بڕیاری ژمارەی ٢٢٥٤ی ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان کردۆتەوە.