روسیا لە داعش مەترسیدارترە

0

نوچەنێت–تەلەگراف

سەرۆک ئەرکانی سوپای بەریتانیا دەڵێت، روسیا بە بەراورد لە گەڵ گروپە توندڕەوەکانی وەک داعش یان تۆڕی قاعیدە، مەترسی زۆرتری بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی بەریتانیا هەیە.

بە گوتەی مارک کارێلتۆن سمیت، روسیا هەوڵەکانی خۆی بۆ لاوازکردن و لێدانی رۆژئاوا دەست پێکردووە، بە تایبەت لە بواری سایبەری و ژێر دەریایی و ئاسمانی.

کارێلتۆن  سمیت دەشڵێت: ناتوانین چاوپۆشی لەم هەڕەشانەی روسیا بکەین و بە دڵنیاییەوە وەڵاممان دەبێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، کە روسیا هەرجۆرە هەڕەشە و دەستوەردانێک لە کاروباری وڵاتانی رۆژئاوایی رەتدەکاتەوە.

نیگەرانییەکی سەرەکی مۆسکۆ، پەرەسەندنی هێز و توانای ناتۆیە لە نزیک سنوورەکانی خۆی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com