نوچەنێت-بی بی سی
لەندەن و بروکسێل، سەبارەت بە رەشنووسی گەڵاڵەیەک گەیشتنە رێککەوتن، کە بەو پێیە پەیوەندی بازرگانی و ئەمنی دوو لایەن دیاری کراوە.
یەکێتی ئەوروپا و لەندەن، بە پێی رەشنووسی ئەم رێککەوتنە، لە دوای قۆناغی دوای برێگزیت و دەرچوونی بەریتانیا لەم یەکێتییە، مامەڵە لە گەڵ یەکتر دەکەن.
بروکسێل و لەندەن، پێشتر سەبارەت بە رەشنووسی برێگزیت رێککەوتوون، کە بڕیارە ٢٩ی مارسی ٢٠١٩، بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
یەکێتی ئەوروپا، هیوادارە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو، رێککەوتنی برێگزیت بگاتە ئەنجامی کۆتایی.