ئەردۆغان و بن سەلمان کۆدەبنەوە

0

نوچەنێت–رۆیتەرز

سەرباری ئەوەی، کە داهاتووی پەیوەندیەکانی ئەنقەرە و ریاز ناڕوونە، دەوڵەتی تورکیا رایگەیاند “پێدەچێ سەرۆککۆماری ئەم وڵاتە لە داهاتوویەکی نزیک لە گەڵ شازادەی جێنشینی سعودیە کۆبێتەوە”.

ئیبراهیم کالین، گوتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ی نۆڤەمبەر، رایگەیاند: پێدەچێ رەجەب تەیب ئەردۆغان لە پەراوێزی کۆبوونەوەی وڵاتانی جی ٢٠، دیدار و گفتوگۆ بکەن، ئەم کۆبوونەوەیە، بە ئامادەبوونی سەرانی ٢٠ وڵاتی زلهێزی ئابوری لە ئەرجەنتین بەڕێوە دەچێت.

کالین لەم بارەوە گوتی،هەموو شتێک بەستراوەتە بە بەرنامەکانی سەرۆککۆمار، ئەم دیدارە بە دوور نییە بگاتە ئەنجام.

لە دوای کوژرانی جەماڵ خاشقچی، رۆژنامەنووسی رەخنەگەری سعودیە، پەیوەندی دیپلۆماسی ئەنقەرە و ریاز گرژی و ئاڵۆزی بەخۆوە بینی. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com