رۆیتەرز وەڵامی بن سەلمان دەداتەوە

0

نوچەنێت–ئاژانسی رۆیتەرز

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ی نۆڤەمبەر، سەبارەت بە راپۆرتێکی خۆی لەبارەی هەوڵەکان بۆ گۆڕینی محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنیشنی سعودیە، روونکردنەوە و زانیاری زیاتری خستۆتەڕوو.

لە گەڵ ئەوەی، کە عادل جوبەیر، وەزیری دەرەوەی سعودیە، ئەم راپۆرتەی رۆیتەرزی بە بێ بنەما وەسف کردووە، ئاژانسەکە دەڵێت: راپۆرتەکەی سەبارەت بە هەوڵەکانی ناوخۆی سعودیە بۆ دۆزینەوەی جێگرەوەیەک بۆ بن سەلمان، بە پشت بەستن بە سێ سەرچاوەی نزیک لە دەسەڵاتی سعودیە بووە.

بە گوێڕەی سەرچاوەکانی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، دەیان ئەندامانی دەستڕۆیشتووی بنەماڵەی سعودی، لە هەوڵی گۆڕینی شای سعودیەدان، بەڵام تا ئەو کاتەی لە ژیاندا مابێت، بە کردەوە هەنگاوی بۆ هەڵناگرن.

بە پێی زانیاریەکانی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەحمەد بن عەبدولعەزیز، تەنها برای شازادەی جێنشینە، کە لە لایەن ئەندامانی بنەماڵەی شا، هێزە ئەمنیەکان و وڵاتانی رۆژئاوایی پشتیوانی لە دەکرێ و پێدەچێ وەک جێگرەوەی بن سەلمان کاری بۆ بکرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com