یەڵدرم: گەمارۆکانی ئەمریکا مەترسیدارن

0

نوچەنێت–ئاژانسەکان

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لە بارەی کاریگەری گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێڕان، هۆشداری دەدات و جەختیش دەکاتەوە، ئەم گەمارۆیانە کاریگەری نەرێنی بە سەر گۆڕانکاریەکانی رۆژئاوای ئاسیاوە دەبێت.

بینالی یەڵدرم، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ی نۆڤەمبەر، بە ئاماژەدان بە گوشارە ئابوریەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێڕان، گوتی: ئەم گەمارۆیانە کاریگەری نەرێنی هەیە بۆ سەر دۆخی ناوچەکە.

بەرپرسانی تورکیا پێشتریش دژایەتی خۆیان سەبارەت بە سزادانی ئێران خستۆتەڕوو. ئەوان دەڵێن لە کڕێنی نەوت و گازی ئێران بەردەوام دەبن و هیچ هۆکارێک بۆ پابەندبوونیان بەم گەمارۆیانە نابینن.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیاش لە لێدوانێکدا گوتوویەتی، لە بەر رەزامەندی ئەمریکا، پەیوەندیە بازرگانی و ئابوریەکانیان لە گەڵ ئێران تێک نادەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com